رۆژنامه‌ی “نیویۆرك تایمز”ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه، زانایانی باشووری ئه‌فریقیا ئاشكرایان كردووه، زنجیره نوێیه‌كه‌ی گۆڕاوی كۆرۆنا، كه به ئۆمیكرۆن ناسراوه، زۆر خێراتر ته‌شه‌نه ده‌كات، به‌راورد به گۆڕاوی ده‌لتا، له شیكردنه‌وه‌یه‌كدا روونیانكرده‌وه، خێراییه‌كه‌ی سێ ئه‌وه‌نده‌ی ده‌لتا ده‌بێت.
زانایانی باشووری ئه‌فریقیا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، ئۆمیكرۆن توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه كۆئه‌ندامی به‌رگری ببڕێت، به‌ڵام له‌وه دڵنیا نین ئاستی ئه‌و گۆڕاوه نوێیه تا چه‌نده.
توێژه‌رانی بواری كۆرۆنا له باشووری ئه‌فریقیا پێیانوایه ئه‌و گۆڕاوه نوێیه‌ی كۆرۆنا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شێك له‌و به‌رگرییه‌ی تووشبووانی پێشووی كۆرۆنا تێكبشكێنێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووننه‌كراوه‌ته‌وه، كه تا چ ئاستێك ئۆمیكرۆن ئه‌و به‌رگرییه ده‌به‌زێنێت، كه به‌هۆی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌وه درووست بووه.
ئهكيكو ئيواساكی، پسپۆڕی به‌رگری جه‌سته له زانكۆی “ییل” گوتی: ره‌وشه‌كه ترسناكه ئه‌گه‌ر په‌تاكه به‌رگری پێویست رووبه‌ڕووی نه‌بێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه ڤاكسینه‌كان ئه‌و توانایه‌یان هه‌بێت.
گوتیشی: به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، ژماره‌ی تووشبووانی به ئۆمیكرۆن له ویلایه‌تی گویتینگ له باشووری ئه‌فریقیا له ماوه‌ی 3 رۆژدا دوو ئه‌وه‌نده بووه‌ته‌وه.
له شیكردنه‌وه‌یه‌كدا توانای ته‌شه‌نه‌كردنی ئۆمیكرۆن پێوانه كراوه، دواتر له‌گه‌ڵ پێوانه‌كردنی گۆڕاوی ده‌لتا به‌راورد كراوه، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ركه‌وتووه ئۆمیكرۆن 2.5 ئه‌وه‌نده‌ی ده‌لتا خێراتره له بڵاوبوونه‌وه.