وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری نوێی كۆڕۆنای ڕاگه‌یاند
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (27ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021) ئاماری كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش (241) كه‌س له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوونه و (3) تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا پشكنینی ڤایرۆسی بۆ (4) هه‌زار و (829) كه‌س ئه‌نجامدراوه و (551) تووشبووش له په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.