وەزارەتی دارایی باج ده‌خاته‌ سه‌ر پزیشكان

لە بڕیارێکدا، وەزارەتی دارایی ڕایدەگەیەنێت: ده‌بێت پزیشكان باج بده‌ن.

بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، پزیشک لەو کاتەی نۆرینگە دەکاتەوە، دەبێت بڕێک باج بدات.
لە نوسراوەکەدا هاتووه‌: کە دەبێت پزیشک ڕاپۆرتێک بدات و فۆڕمێک پڕ بکاتەوە، هەر پزیشکێک تاوەکوو 31ی کانوونی یەکەمی 2021 خۆی بۆ باج تۆمار نەکات، ئەوە بەرپرسیار دەبێ و لێپرسینەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لە نوسراوەکەدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وەشكراوه‌: لە ساڵی 2022بەڕێوەبەرایەتی گشتی باج و سەندیکای پزیشکان، ڕێنمایی پێویست بۆ ئەو بابەتە دەردەکەن.

ھەواڵی زیاتر