هۆشداری لەبارەی هاتنی شەپۆڵی چوارەمی کۆڕۆنا دەدرێت
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕێککاری پێویست دەگرێتە بەر بۆ خۆئامادەکردن لەبەرامبەر هاتنی شەپۆڵی چوارەمی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە بارەی هاتنی شەپۆڵی چوارەمی کۆڕۆنا هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت: ڕه‌وشی كۆنترۆڵكردنی په‌تای كۆرۆنا له به‌شێک له پارێزگاكان بەپێی پێوسیت نییه و پێشبینی ده‌كه‌ن شه‌پۆڵی چواره‌می په‌تاكه له ناوچەکە ڕووبدات بەهۆی ئەو ڕێژەی کەمەی خۆکووتانی هاووڵاتییان بە ڤاکسینی کۆڕۆنا.
ڕاشیدەگەیەنێت: بنكه و ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه ڕێککاری پێوست بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی کاری پێشوەختەی بۆ بکرێت و هەڵسن به دابینكردنی ده‌رمان و ڤاكسین و قه‌ره‌وێله‌ی پێویست.
وەزارەتەکە هەروەها جەخت دەکاتەوە لە کارپێکردن بەو ڕێنماییانەی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ هەمان بابەت دەریکردووە