هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 15, 2024

٤٥ هەزار پارچە زەوی بەناوی شەهیدای شەری داعشەو لە سنوری سلیمانی دابەشکراوە

دەشتی ئیسماعیل_هەولێر

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، گەندەڵی گەورە لەدابەشكردنی شەهیدانەی شەڕی داعش كراوە و 45 هەزار پارچە زەوی بەناوی ئەوانەوە دابەشكراوە.

عەلی حەمە ساڵح ئاماژەی بەوەداوە، شارەوانی سلێمانی  دابەشكردنی زەوی بەسەر كەسوكاری شەهیدان وەك دەستكەوت وێنا دەكات لەكاتێكدا، ئەمە دەستكەوت  نییە بەلکو مافێکی سەرەتای ئەو پێشمەرگە قارەمانانەن کە لە شەری تیرۆر گیانی خۆیان بەخت کرد،.

ئەو پەرلەمانتارە باسی ئەوەشی کرد بەناوی كەسوكاری شەهیدانی داعشەوە نزیكەی 45 هەزار پارچە زەوی بەنایاسایی لە راپەڕین‌ و بەكرەجۆ بردران لەلایەن هێزەكانی حەفتاو دژە تیرۆرەوە، بە بەهای زیاتر لە 452 ملیۆن دۆلار زەوی براوە.ئەو پەرلەمانتارە لە کۆتایدا  ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوای جوڵاندنی دۆسیەكە دوو رۆژ مدیر ناحیەی بەكرەجۆ و شارەوانی راپەڕین دەستگیر كران و دواتر ئازادكران و تا ئێستا دادگا بێ دەنگە لەو کەیسە ونوقەی لێوە نایەت