په‌رله‌مانی كوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی چه‌ند پرسێكی گرنكی په‌یوه‌ندیدار به كاروباری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢١/١١/٤، لیژنه‌ی كاروباری ته‌ندروستی و ژینگه و مافی به‌كار، به‌سه‌رپه‌رشتیی د.سه‌باح زێباری، سه‌رۆكی لیژنه و ئاماده‌بوونی بڕِیاردهر و ئه‌ندامان و ڕاوێژكارانی لیژنه‌كه، له هۆڵی پڕۆتۆكۆل له ته‌لارى په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
ڕاشیگه‌یاندووه: له كۆبوونهوهوهكهدا كه له‌سه‌ر بانگهێشتی لیژنه‌ى ته‌ندروستیی په‌رله‌مان ڕێكخرابوو، سه‌رۆكی لیژنه مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕوونكرده‌وه و دواتر ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆمه‌ڵێك پرسیار و گرفت و كێشه‌یان سه‌باره‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی ئاڕاسته‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی كرد، لەوانە ڕێکخستنەوە و چاودێریکردنی وردی نەخۆشخانە تایبەتەکان و نرخی خزمەتگوزاری، ڤایرۆسى کۆڕِۆنا و وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن ھاووڵاتییان و رێكاره خۆپارێزییەکان، بە تایبەت لە دامودەزگا حکوومییەکان و قوتابخانەکان.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: دواتر گفتوگۆ لەسەر یاسا بەرکارەکان و ئەو پڕۆژە و پێشنیازەیاسایانە كرا کە پێویستن بۆ ڕێکخستنی زیاتری کەرتی تەندروستی و ماف و ئەرکی نەخۆش و بیمەی تەندروستی.
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌ڵامی پێویستی پرسیار و سه‌رنجه‌كانی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه‌ی دایه‌وه و سوپاسیكردن كه به‌رده‌وام چاودێرن و به‌دواداچوونی جدی ده‌كه‌ن به ئامانجی باشتركردنی كه‌رتی ته‌ندروستی له هه‌رێمی كوردستاندا.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه كرد کە بە جێبەجێکردنی یاساکان و پەسەندکردنی ئەو پێشنیازەیاسا و پڕۆژەیاسایانەی کە لەبەردەستی لیژنەی تەندروستی-دان، کە بەشێکیان خوێندنەوەیان بۆ کراوە، کەرتی تەندروستی بەرەو ڕێکخستنی زیاتر دەبەن و بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکەن.
وەزیری تەندروستی داواشی لە ھاوڵاتییان کرد کە بەردەوامبن لە ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا کەم ببێتەوە و گیانی ھاووڵاتییان پارێزراو بێت.
له كۆتایی ڕاگهێندراوهكهدا هاتووه: دوابه‌دوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش هه‌ریه‌كه سه‌رۆكی لیژنه‌ى ته‌ندروستی و وه‌زیری ته‌ندروستی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن خسته ڕِوو و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه هه‌ردوولا هاوكار و هه‌ماهه‌نگ ده‌بن بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كێشه و كه‌موكوڕیه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ر بكرێن و خزمه‌تگوزاریی باشترى ته‌ندروستی پێشكه‌ش به هاووڵاتییان و دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان بكرێت كه ئه‌وه ئامانجی سه‌ره‌كیی لیژنه‌كه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.