“ئەم تیمە پزیشکیە، بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و پرۆفیسۆر د. دیاری فەریدون قادر بۆ ماوەی یەک رۆژ لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەمێننەوە”
وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه، تیمێکی پزیشکانی ئەوروپی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کۆمەڵێک پێشمەرگە، سەردانی نەخۆشخانەی پێشمەرگەیان لە هەولێر کرد.
وهزارهتی پێشمهرگه رایگهیاند، تیمی پزیشکانی (سویس کرۆس)، کە پێکهاتبوون لە پزیشکانی وڵاتانی (بەریتانیا و سویسرا)، لە پسپۆریەکانی ئیسک و شکان، جوانکاری، رووخسار و چەناگە، لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە لەهەولێر پشکنینیان بۆ (50) پێشمەرگەی بریندارو نەخۆش ئەنجام دا.
راشیگهیاند، ئەم تیمە پزیشکیە، بە هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی و پرۆفیسۆر د. دیاری فەریدون قادر بۆ ماوەیهك لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەمێننەوە و چاویان بە (50) پێشمەرگەی نەخۆش و بریندار دەکەوێت.
روونیكردهوه، تیمەکە ئامادەیان دەربڕیوە بۆئەو پێشمەرگانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت، کە پێویستیان بەنەشتەرگەری هەبێت، لە ڕۆژانی ئایندەدا، نەشتەرگەرییان لە باشترین نەخۆشخانە بێ بەرامبەر بۆ ئەنجام دەدرێت.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە، رۆژانە پێشوازی لە نەخۆش و برینداری پێشمەرگە دەکات، هەروەها ڤاکسینی دژە کۆرۆناش دابین دەکات لەهەر سێ جۆرەکەی بۆ ئەو پێشمەرگانەی ئارەزووی وەرگرتنی ڤاکسین دەکەن.