د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ” لەئێستا بەراورد بە ڕابردوو ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا ٥% بەرزبووەتەوە، هەروەها گیان لەدەستدانیش بەڕێژەی ۱۹% زیادی کردووە، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کۆرۆنای ئێستا توندتر و مەترسیدارترە.”
ئاماژەی بەوەشکرد” ڤاکسین بۆ مامۆستا و فەرمانبەران و ئەو کەسانەی لە شوێنە داخراوەکان کاردەکەن، دەکرێتە ناچاری و رەتیشکردەوە دەرگای قوتابخانەکان دابخرێن. داواش له‌هه‌موو هاووڵاتیانی كوردستان ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی له سه‌رووی ۱۸ ساڵییه‌وه‌ن، په‌له بكه‌ن له وه‌رگرتنی ڤاكسین، خۆیان و ده‌وروبه‌ریشیان بپارێزن.
وتیشی، “هەربۆیە بڕیارماندا سبەینێ دووشەممە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بکەین و بڕیار و ڕێنمایی نوێ دەربکەین.”
