چیرۆکێکی خەیاڵی لە فلیپین بووە ڕاستی، کاتێک ماسیگرێکی هەژار گەورەترین مرواری جیهانی پێشکەش بە دەسەڵاتداران کرد. ماسیگرەکە، کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت، ئەو مروارییە ٣٤ کیلۆییەی بۆ ماوەی ١٠ ساڵ لە ژێر تەختی خەوتنەکەیدا شاردبووەوە.
ئەو وایزانیبوو تەنها بەردێکی ئاساییە و وەک نیشانەیەک بۆ “شانس” پاراستبووی، بەڵام دوای ئەوەی ماڵەکەی سووتا و ناچار بوو شوێنەکەی بگۆڕێت، مروارییەکەی نیشانی بەرپرسانی گەشتوگوزار دا. شارەزایان تووشی شۆک بوون کاتێک بۆیان دەرکەوت نرخەکەی بە زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن دۆلار دەخەمڵێندرێت. ئەم مروارییە ئێستا وەک گەورەترین مرواری سروشتی لە مێژوودا تۆمار کراوە و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە جێگەی سەرنجی جیهان.

