رۆژنامەی ھەولێر

دۆزینەوەی شوێنەوارێكی گرنگ لە هەرێمی كوردستان

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

گۆڕی ژمارەیەك سوارەی جەنگاوەر لە دەڤەری برادۆست لە سۆران دەدۆزرێنەوە ئەم هەواڵەش دەبێتە جێگای بایەخی ژمارەیەك لە میدیاكن و مامۆستایانی تایبەت بە شوێنەوار

د.دڵشاد زاموا، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و مامۆستای بەشی شوێنەوارناسی لەم بارەیەوە دەڵێت كە لە نوێترین دۆزینەوەدا، بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سۆران دۆزینەوەی گۆڕێكی بەكۆمەڵی جەنگاوەرانی سوارەی چاخی ئاسنی ڕاگەیاند.
ماوەی زیاتر لە نیو سەدەیە، چەندین گۆڕی بەكۆمەڵی سوارە و جەنگاوەرانی چاخی ئاسن لە برادۆست ئەدۆزرێنەوە.
گۆڕەكان زۆربەیان هی جەنگاوەرانن، ئەسپەكانیشیان لەگەڵیان نێژراون.مێژووەكەیان بۆ زیاتر لە دوو هەزار و پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.دەستخۆشی لە برای بەڕێزمان د. عەبدولوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەواری سۆران و هاوكارانی و دانیشتوانی برادۆست، كە هەردەم ڕێگە نادەن شوێنەوارەكان تاڵان بكرێت و پێكەوە دەیپارێزن.