رۆژنامەی ھەولێر

هەڵمەتی چاندنی سێهەزار نەمام لە ئاغجەلەر

هەڵمەتی چاندنی نەمام لە بەشێكی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەردەوامە.
بە ئامادەبوونی بەشێك لە دڵسۆزان و خەمخۆرانی ژینگەی سنووری ناحیەی ئاغجەلەر هەڵمەتی ڕواندنی سێهەزار نەمام دەستی پێكرد؛ دواتر ڕێزلێنان بەخشرا بە سێ خەمخۆری ژینگە لە سنوورەكە، حاجی ئەنوەر عەسكەری، كاك فەرهاد و كاك هەڤاڵ، لێپرسراوی فەرمانگەی ئاوی ئاغجەلەر.

وا بڕیارە ئەم هەڵمەتە بە چەند قۆناغێكی تر بەڕێوە بچێت.
ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە رایگەیاندووە بە خۆشحاڵییەوە، نەمامەكان بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاوان و دارستانی وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی دابین كراون و، سوپاس بۆ ژینگەپارێزانی شارەوانی ئاغجەلەر، كە ئەركی ڕواندن و خزمەتكردنیان گرتۆتە ئەستۆ.