رۆژنامەی ھەولێر

کــــــــورتەفیلمی مــــانگ و زینـــــدان

محمد لادێ – هه‌‌ولێر

کورتەفیلمی مانگ و زیندان، لە سلێمانی بەرهەم هێنرا و بڕیارە لە ڤیستیڤاڵە ناوخۆیی و جیهانیەکاندا نمایش بکرێت.

کورتەفیلمی “مانگ و زیندان” لە نوسینی شوان عەتوفە و دیار بەگ کاری دەرهێنانی بۆ کردووە، هەردی سەلامی کارەکتەری سەرەکی فیلمەکەیە، هەر یەکە لە قادر جەلال، داستان کاکە رەش و جەبار مەحمود تێیدا بەشدارن. چیرۆکی فیلمەکە ژیانی ژنێک دەگێڕێتەوە کە دەبێتە قوربانیی قسە و قسەڵۆکی خەڵک.
دیار بەگ، دەرهێنەری فیلمەکە وتی “کورتەفیلمەکە تایبەت بە فیستیڤاڵە ناوخۆیی و جیهانییەکان بەرهەم هێنراوە و لە سلێمانی کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە و بڕیارە بەم زووانە لە فێستیڤاڵە کوردی و جیهانییەکاندا نمایش بکرێت.”