رۆژنامەی ھەولێر

کلیپی ناز و دەلالە منی ڕیوی تەمۆ بڵاو کرایەوە

شیڤان شێرزاد – هەولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ “ڕیوی تەمۆ” وەک دەنگێکی زوڵاڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان بە جلی کوردی دەڤەری بادینانەوە کلیپێکی نوێی لە نێو جەرگەی هەولێر و بازاڕی گەوره و مەچکۆ و قەیسەری وێنەگرت و ئەو بەرهەمەشی ناو نا “ناز و دەلالە منی”، کە لە تێکست و ئاوازی خۆیەتی و ئێستا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەیەکی فراوان بڵاوبووەتەوە و یەکێکە لەو بەرهەمە کوالێتی بەرزانەی، کە بەشێوەیەکی پڕۆفیشناڵ کاری وێنەگرتنی بۆ کراوە.

ڕیوی تەمۆ، زیاتر لە ٧ تراکی گۆرانی بۆ نیشتمان و ئازادی و قامیشلۆ و ڕۆژئاڤای زامدار گوتووە، بە دەرکەوتنەوەی لەم بەرهەمەیدا ئاماژە بۆ خۆشەویستی نیشتمان و یەکپارچەیی خاکی کوردستان دەکات، کە چ لە ڕۆژئاڤا بێت یان باشوور و باکوور و ڕۆژهەڵات کوردستان یەک پارچەیە و هەموو شوێنێک ماڵی ئەوە و ئێمە خاوەن کولتوور و فەرهەنگێکی دەوڵەمەندین و لە پێناو پاراستنی دەستکەوتەکانمان و پارێزگاری لە کولتوور و فەرهەنگمان بەرگریی لە خۆمان دەکەین.