رۆژنامەی ھەولێر

چیرۆکەکەی شارا بوو بە وانەیەک بۆ لانیا

لەیلا بەرزنجی

 

لانیا تەمەنی ٦ ساڵە، لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتییە و ژیر و زیرەکە، گرنگی بە خۆی و دەوربەرەکەی دەدات، کارەکانی خۆی و ئەرکەکانی بە جوانی جێبەجێ دەکات، هەمیشە شەوانە زوو دەخەوێت، بەر لەوەی بخەوێت ددانەکانی بە فڵچە و هەویری ددان دەشوات، چوونکە لانیا هەمیشە بیر لەوە دەکاتەوە کە شارای هاوڕێی کاتێک لە قوتابخانە ددانی ئازاری هەبوو، نەیدەتوانی وانەکانی تەواو بکات، هەروەها ڕۆژێک لەبەر ئازاری ددانی مۆڵەتی وەرگرت، لەگەڵ دایکی ناچار چوو بۆ لای دکتۆری ددان.
دکتۆر بەشارای گوتبوو شیرینیت زۆر خواردووە و ددانیشت نەشووشتووە، بۆیە ئێستا کلۆر بوونە، پێویستە هەموو ڕۆژێک چەند جارێک ددانت جوان بشۆیت.. بۆیە لانیا نایەوێت وەکور شارای لێبەسەر بێت.
لانیا لەو ڕۆژەی ئەم ڕووداوەی بینی و شارا ئامۆژگارییەکانی دکتۆری بۆ گێڕاوەتەوە، هەموو شەوێک بەر لە خەوتنیش ددانەکانی دەشوات، چونکە دەزانێت جگە لە شوشتنی ددان بە ڕۆژ بە شەوانیش زۆر زۆر گرنگە.