رۆژنامەی ھەولێر

گـۆچـان چـیـیـە؟

 

 

ڕۆژێـك دەریـــای بچوك لەگەڵ باوکی چوونە بازاڕ هەندێك کەل و پەل و پێـویستی ماڵیان کـڕی…
دوای گەڕان و کەل و پەل کڕین، باوکی دەریـاگوتی: ئێستا گرنگترین شتمان ماوە بیکڕین. دەریا گوتی: چی ماوە بیکڕین باوکە؟ باوکی وەڵامی دایەوە: گۆچانێک بۆ بابە گەورە. دەریا گوتی گۆچان چییە بابە؟ باوکی گوتی: بووەستە ئێستا کە کڕیمان دەیزانی.
دوای کڕینی گۆچانەکەی بابەگەورە دەریای بچکـۆلانە پرسـیاری لە باوکی کـرد: ئـەم دارە چـییـە کـڕیت، بۆچی بەکاردێـت؟
باوکی دەریـا وڵامی دایەوە: کـچـە بچکـۆلانەکەم ئەم دارە پێی دەڵێـن گـۆچان، مــرڤ کە پیـربوو چـووە تەمـەنەوە هێز و توانـای نامێـنێت، تا باش بە ڕێگادا بـــڕوات، ئەم گـۆچانە یـارمەتی دەدات، تا بەباشی ڕێبکات، تۆ دەزانی باپیـرت پیـر بووە و هـێزی جارانی نەمـاوە، بۆیە منیــش ئەم گۆچانەم بۆی کـڕی، پێویستە ڕێزی دایك و باوكمان بگـرین و هاوکارییان بکەین، تێگەیشتـی گوڵە ژیکەڵەکەی بابە؟
دەریـا وەڵامی دایەوە: ڕاست دەفەرمووی بابە گیـان، دایکیشم هەموو جارێک دەڵێت: دەبێت یارمەتی دایك و باوكمان بدەین و ڕێـزیان بگـــرین و پێداویستییەکانیان بۆ جێبەجێ بکەین، چونکە ئەوان ئێمەیان پێگەیاندووە.