شیعری: نیما یوشیج
وه‌رگێرانی: كامیل نه‌جاڕی
هۆ مرۆڤینه
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی لێو به خه‌نده له‌و كه‌نار ده‌ریایه دانیشتوون
وا كه‌سێك له‌و ئاوه دا ئێستا خه‌ریكه گیان ئه‌دا و ئه‌مرێ،
وا كه‌سێك ئێستا له نێو په‌نجه‌ی شه‌پۆلی
توندی ئه‌و ده‌ریایه وا خۆتان ئه‌زانن چه‌نده قووڵه
به‌رده‌وام هه‌ر ده‌ست و پێ ئه‌كوتێ،
ئه‌و ده‌مه‌ی سه‌رخۆش و مه‌ستن
به خه‌یاڵی گرتنی دوژمن
ئه‌و ده‌مه‌ی لای خۆ به بێ هۆ واده‌زانن
ده‌ستی داماوێكی ده‌گرن
بۆ ئه‌وه‌ی تواناییه‌ك باشتر وه‌دی بێنن
ئه‌و ده‌مانه‌ی وا گرێبه‌ندی ده‌كه‌ن پشتوێنه‌كه‌ی پشتتان
له چ كاتێكا بڵێم پێتان؟
وا كه‌سێك له‌و ئاوه دا بێ هۆ خه‌ریكه گیان ده‌كا قوربان.
هۆ مرۆڤینه كه ئێستا له‌و كه‌نار ده‌ریایه‌دا ئاهه‌نگ و به‌زمی خۆش ئه‌گێڕن
جل له به‌ردا و سفره‌تان پڕ نانه، كۆك و پۆشته و تێرن
وا كه‌سێك له‌و ئاوه دا هه‌ر گاز ئه‌كا لێتان
ده‌ستی ماندووی به‌رده‌وام ئه‌كوتێ به سه‌ر جه‌سته‌ی
شه‌پۆلی قورسی ده‌ریا دا،
زاری داناخا و له ترسانا دوو چاوی ده‌رپه‌ڕیوه
سێبه‌ری ئێوه‌ی له رێگای دووره‌وه دیوه،
چركه چركه هێز و توانای روو له كه‌م بوونه
ئاوی قووت داوه له نێو ئه‌و گۆمه شینه،
جار به جارێ ده‌ست و جار جار پێ له نێو ئاو ده‌رده‌كێشێ
هۆ مرۆڤینه!
ئه‌و له رێگای مه‌رگه‌وه دیسان خه‌ریكه سه‌یر ئه‌كا له‌و كاوله دنیایه،
گاز ئه‌كا لێتان و بۆ رزگاری هیوای هه‌ر هه‌یه پێتان.
هۆ مرۆڤینه كه ئێستا له‌و كه‌ناره هێمن و ئارامه دا هاتوونه‌ته سه‌یران!
وا شه‌پۆله و ده‌یكوتێ سنگی كه‌ناری هێمن و خامۆش،
دێ وه‌كوو مه‌ستێ له جێ‌دا كه‌وتبێ و ده‌ڕواته‌وه بێ هۆش،
نه‌عره‌ته‌ی ئه‌م بانگ و هاواره له دوور را دێته‌وه دیسان،
هۆ مرۆڤینه!
چركه چركه دڵته‌زێنتر دێت ده‌نگی با،
بانگ و گازی ئه‌و ره‌هاتر دێ له نێو با دا،
دوور و نیزیك وا له نێو ئه‌و ئاوه قووڵانه
دێته گوێ ئه‌م بانگه خه‌مگینه،
هۆ مرۆڤینه!!

