رۆژنامەی ھەولێر

لەنێوان دەست و دڵ

شیعری: ئاری ئاغۆک

 

دڵبەردانە
پووش و پەڵاشی لێواری ئەودیو پەنجەرەکەت فڕێ دەدەی
نەوەک کوكوختییەک هێلانە چێ بکات بۆ سرەوت و حەسانەوە
ئەی چۆن بەدرۆی سپی بەدڵبەرەکەت دەڵێی:
وەرە لەنێو دڵم هێلانە دانێ
بۆ خۆ گەرمکردنەوەو میوانی ئەبەدی
سەیرە مرۆڤ چ درۆزانێکی دووڕووە!
بەدەست هێلانە تێكدەدات و
بەدڵ دەیەوێ بونیادی بنێتەوە.