رەزا شوان
رۆژێک قەلەڕەشـێکی زۆردار، هـێڕشیکـردە سەر چۆلەکەیەک، کە لەناو هـێلانەکەی خـۆیـدا دەیـویـست پـشـوویـەک بـدات. قەلەڕەش چـۆلـەکـەکەی بـەر دەنـووک دا و دەریـپەڕانـد، هـێلانـەکەی داگـیرکـرد.
چـۆلەکەکە هەڵـفـڕی و لەسەر داربەڕوویەکـدا نیشتەوە، بە دڵـتەنگی و خەمبارییەوە، لە هـێلانەکەی دەڕوانی.
کـەوێـک: چـۆلـەکە گیـان، بـۆ خـەمبـار و دامـاوی، چـی روویـداوە؟
چـۆلەکەکە: قـەلـەڕەشـێک هـێلانـەکـەمی داگـیرکـردووە.
کەوەکە: خەمباری بێـسوودە، پێویـستە بەرگری بکەیت و هـێلانەکەتی لـێـبسێـنـیـتەوە.
چـۆلەکەکە: قـەلـەڕەشـەکە لـە مـن گـەورەتـر و بەهـێـزتـرە، لە هـەقی نـایـەم.
کەوەکە: ئەگەر پـۆلـێک لە چـۆلەکەکانی هـاوڕێـت هـاوکـاریـت بکەن و پێکەوە هـێڕش بکـەنە سـەر قـەلـەڕەشەکە.. لە هـەقـتان نـایـات و بەسـەریـدا سـەردەکـەون.
چـۆلـەکەکە پـێـشـنـیاری کـەوەکـەی بـۆ کـۆمەڵـێک لـە هـاوڕێـیانی دڵـسۆزی باسکـرد.
هـەمـوویـان ئـامـادەبـوون، کە بە هـانـای هـاوڕێـکەیـانـەوە بـێـن و هـاوکـاری بـکەن.
هـەر ئـەو رۆژە، چـۆلەکەکـان هـێڕشیان کـردە سەر قـەڵـەڕەشەکە و بە دەنـووک تـێی بەربوون، قەلەڕەشەکە خۆي پـێنەگـیرا و بەزی و هەڵـفـڕی و ئەو ناوەی بەجێهـێشت.
چـۆلـەکـەکـە سـوپـاسی هـاوڕێ فـریـادڕەسـەکـانی کـرد، بـە هـێـلانـەکـەی شـادبـووەوە،
بـۆی دەرکـەوت، کـە هـێز لە یەکــێـتی و لە دڵـسـۆزی دایـە.