عهبدولقههار ههولێری/ ئهمستردام
سۆشیال میدیا پلاتفۆرمێکی بەهێزە، بهجۆرێك رووی ئەرێنی و رووی نەرێنی له خۆی دهگرێ. لە سوودەکانی، ئاسانکاری پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تر و دروستکردنی پەیوەندی نوێ و خێرا ئاڵوگۆڕی زانیاری و هەواڵ،هەروەها دەرفەت بۆ هاوکاریکردن لە پڕۆژەکاندا، دهرفهتی ئاشنابوون به کولتوورە جیاوازەکان و دەستڕاگەیشتن بە ناوەڕۆکی جۆراوجۆر دەڕەخسێنێت.
بهگشتی پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەکان کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر زۆر لایەنی ژیانمان هەیە. لەگەڵ زیادبوونی ئەم پێشکەوتنە، شێوازی ژیانی مرۆڤەکان دەگۆڕێت. لەگەڵ زیادبوونی پشتبەستن بە ئینتەرنێت، بەکارهێنانی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بۆتە بەشێکی سەرەکی پەیوەندی و زانیاری ڕۆژانە بۆ زۆر کەس لە سەرانسەری جیهاندا. هەندێک سۆشیال میدیا وەک ئامرازێک بۆ کات بەسەربردن و تێپەڕاندنی کات بەکاردەهێنن و ڕەنگە تەنانەت وەک ئامرازێک بۆ بەفیڕۆدانی کات. هەندێکی تریش درکیان بە هێزی سۆشیال میدیا کردووە و بە شێوەیەکی کاریگەر سوودیان لێ وەرگرتووە.
پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا، بە پلاتفۆرمی پەیوەندی پێناسە دەکرێت، کە بەکارهێنەران لە ڕێگەیەوە ئەکاونتێک دروست دەکەن کە توانای پەیوەندیکردنیان بە شێوەی ئۆنلاین لەگەڵ کەسانی دیکە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی؛ زانیاری، بیرۆکە، بۆچوون، پەیام و ناوەڕۆکی نووسراو، بینراو، دەنگی و فایلەکانی تر هاوبەش دەکەن. نموونەی ئەم پلاتفۆرمانە بریتین لە فەیسبووک، تویتەر، سناپچات، ئینستاگرام، واتسئەپ، یوتیوب. هەروەها هەندێکیان لایەنێکی پیشەیییان هەیە. بۆ ئەوەی مرۆڤ زۆرترین سوود لەم پلاتفۆرمانە وەربگرێت، بەتایبەتی لەڕووی پیشەییەوە، دەبێت لە سوودەکانیان تێبگات و خۆی لە کەموکوڕییەکانیان بەدوور بگرێت.
لە سوودەکانی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا بریتین لە:
_ بە سۆشیال میدیا و بلۆگەکان، جیهان پەیوەندییەکی بەرزی بۆ دروست بووە، ئەمەش وایکردووە هەر کەسێک بە ئاسانی بیرۆکەکانی خۆی دەرببڕێت و کەسانی ئارەزومەند لە هەموو جیهانەوە کۆبکاتەوە.
_ هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە تەنها هاوبەشکردنی کێشەکان یان، دەربڕینیان، وەرگرتنی پشتیوانی لە کەسانی دیکە، یان بیستنی ئەزموونەکانیان سەبارەت بە هەمان کێشە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی، ئاسانکارییان بۆ دەکات بۆ زاڵبوون بەسەر ئەزموونەکەدا.
_ بەدەستهێنانی هەلی کار و بەبازاڕکردن، ئەمەش نموونەی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای پرۆفیشناڵە کە ئامانجی بەستنەوەی کارخوازان و خاوەنکارەکانە. ئێستا کۆمپانیاکان وەک ئامرازێک بەکاری دەهێنن بۆ ڕاکێشانی کارمەندان لە سەرانسەری جیهاندا.
_ پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ جیهان: لە ڕابردوودا دەرفەتمان نەبوو لە پەیوەندی بەردەوامدا لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەماندا بمێنینەوە ئەگەر هەموویان لە وڵاتێک یان شارێکی جیاوازدا بن، بەڵام ئێستا پەیوەندیکردن لەگەڵ هەر کەسێک، لە هەر شوێنێک ئاسانە. چەندین ڕێگەی نوێ بۆ کار و کۆکردنەوەی زانیاری دەکاتەوە.
خاڵە خراپەکانی سۆشیال میدیا:
_ئالوودەبوون: بەپێی ئامارێک کە لە گۆڤاری بزنس ئینسایدەردا هاتووە، زۆرێک لە تاکەکان بەتایبەتی هەرزەکاران، ڕۆژانە نزیکەی نۆ کاتژمێر بە بەکارهێنانی سۆشیال میدیا بەسەر دەبەن. ئەوە زیاترە لەو سەعاتانەی کە لە خەوتن و خواردن و خواردنەوە و چالاکییەکانی تر بەسەری دەبەن! تەنانەت هەندێکیان دەگەنە ئەو ئاستەی کە ناتوانن کاتژمێرێکی تەواو بەبێ گەڕان بە سۆشیال میدیادا بەسەر بەرن. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرچاو و نەرێنی لەسەر لایەنەکانی تری ژیان دەبێت.
_دابڕانی کۆمەڵایەتی و وەهمی پەیوەندی مەجازی: تەنانەت لەوانەیە بۆ خێزانەکانی ناو ماڵێک کە لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە پەیوەندی دەکەن، یان بۆ ئەو خێزانانەی کە ئەندامەکانیان چەندین کاتژمێر بە بەکارهێنانی مۆبایلەکانیان بەبێ هیچ پەیوەندییەکی کەسی کاریگەر بەسەر دەبەن .
_ هەندێک بە ئەنقەست تەنها لایەنی ئەرێنی و ئایدیاڵ لە سۆشیال میدیادا نیشان دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی بێزاری و بێهیوایی بۆ هەندێک بەهۆی زیادەڕۆیی لە شوێنکەوتنی کەسایەتییە ناودار و کاریگەرەکان و هەواڵەکانیان.
له كۆتایدا پێویسته ئهوه بڵێن كه گرنگە لەوە تێبگەین کە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیا لەم سەردەمەدا تەنها ئامرازێکی لاوەکی نین. ڕۆڵیان بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە، تەنانەت لە بازاڕی کاریشدا رۆڵی بهرچاویان ههیه . بۆیه پێویستە لە هەموو پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیادا بە شێوەیەک دەربکەویت کە ئەخلاقی گشتی پێشێل نەکهیت، هەروەها بەشداری ئەو ئارگیومێنتانەش نهکەیت کە کاریگەری نەرێنی؛ لەسەرت و ئاستی بیرکردنەوەت هەبێت.