كۆتاییهێنان بە پیسكردن و پلاستیکاویکردنی ژینگە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

لە ساڵی ٢٠٢٥دا مەزەندە دەكرێت زەریاکانی دنیا، ٧٥ بۆ ١٩٩ ملیۆن تۆن پلاستیك و پاشماوەی تێ رژاوە.

پێشبینی دەكرێت بەرهەمهێنانی پلاستیك بەردەوام بێت لە بەرزبوونەوە و، تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ بگاتە نزیكەی ٦٠٠ملیۆن تۆن.

پاشماوەی پلاستیك:
پێشبینی دەكرێت پاشماوەی پلاستیك تا ساڵی ٢٠٢٥ ساڵانە بگاتە ٤٦٠ ملیۆن تۆن.
پیسداگەڕان بە پلاستیك: ساڵانە ٤.٨ بۆ ١٢.٧ ملیۆن تۆن پلاستیك دەڕژێتە زەریاكاوە.
ژمارەی پلاستیك لە زەریادا: ژینگە دەریاییەكانی زەوی، ئێستاکە نزیكەی ١٦٥ملیۆن تۆن پلاستیكیان لێ خڕ بووەتەوە.
گرنگیی ئامار: ئەم ئامارانە قەبارەی قەیرانی ژینگەیی نیشان دەدەن كە پلاستیك بووەتە هۆی.
ئاماژە بە کاردانەوەی بەپەلە دەكرێ بۆ گرتنەبەری هەنگاو بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی پلاستیك و مردەوژی (ڕیسایكل)ـكردنی بە شێوەیەكی كاریگەر.
نزیكەی سەدا ٤٠ـی بەرهەمی پلاستیكی جیهان، بۆ دروستکردنی دەفرودۆڵەیە.
دەفرودۆڵە و کەرستەی پلاستیكی، گەورەترین بازاڕە بۆ بەرهەمهێنانی پلاستیك.
سەدا ٤٠ـی بەرهەمی پلاستیكی دنیا، بە ماوەی مانگێک فڕێ دەدرێت.
سەدا ٩١ـی پاشماوەی پلاستیكی دنیا، مردەوژی (ڕیسایكل) ناكرێتەوە.

سەدا ١٠ـی پاشماوە لە سەرانسەری جیهاندا پلاستیکە.
لە بەریتانیا ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ملیار پارچە پاشماوەی دەفرودۆڵەی پلاستیك فڕێ دەدرێ.
پێشبینی دەكرێت تا ساڵی ٢٠٥٠ـی زایینی بەرهەمهێنانی پلاستیك بگاتە نزیكەی ٥٩٠ ملیۆن تۆن بەرزبێتەوە.
زیادكردنی دووبارە بەكارهێنانەوەی پلاستیك دەتوانێت تا ساڵی ٢٠٤٠ پیسداگەڕانی ژینگە بە پلاستیك بە ڕێژەی سەدا ٣٠ بكاتەوە.
مردەوژی (ڕیسایكل)ـكردنی زیاتر بکرێ، هەتا ساڵی ٢٠٤٠ پیسداگەڕان بە ڕێژەی سەدا ٢٠ـی دیكەیش كەم دەبێتەوە.
گۆڕینی بەرهەمە پلاستیكیەكان بە كەرەستەی دۆستی ژینگە دەتوانێت لە ساڵی ٢٠٥٠دا پیسداگەڕان بە ڕێژەی سەدا ١٧ كەم بكاتەوە.

ڕۆژی جیهانیی ژینگە
ڕۆژی جیهانیی ژینگە، رێکەوتی ٥ـی حوزەیرانی هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت؛ بە بڕیارێکی نەتەوە یەكگرتووەكان، ساڵی ١٩٧٢ ئەو دەستپێشخەرییە کراوە و، لە ماوەی پێنج دەهەی ڕابردوودا، ڕۆژەكە گەشەی كردووە و بووەتە یەكێك لە گەورەترین پلاتفۆرمە جیهانییەكان بۆ گەیاندنی پەیامی ژینگە، دەیان‌ملیۆن كەس بە شێوەی سەرهێڵ (ئۆنلاین) و لە ڕێگەی چالاكیی تاکەکەسی و ڕووداو و كردارەكانەوە لە سەرانسەری جیهاندا بەشداری دەكەن.
ڕزگاركردنی هەسارەكە لە پیسداگەڕان بە پلاستیك، بەشدارییەكی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام، لەوانە ئەوانەی تایبەتن بە كردارەكانی كەشوهەوا، بەرهەمهێنان و بەكارهێنانی بەردەوام، پاراستنی دەریا و زەریا و چاككردنەوە و ژیاندنەوەی ئیكۆسیستەمەكان و پاراستنی جۆراوجۆریی زیندوەران.
ساڵی ٢٠٢٥، گرنگیدان بە پرسە گەورەكانی ژینگەیی جیهانی، وەك گۆڕانی كەشوهەوا، لەکیسچوونی جۆراوجۆریی زیندوەران، پیسداگەڕان، دارستانبڕینەوە و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا بەردەوام دەبێت.

هەڕەشەکانی سەر ژینگە لە ساڵی ٢٠٢٥ـدا
گۆڕانی كەشوهەوا:
ئەم هەڕەشەیە بەردەوام دەبێت لە كاریگەری لەسەر كۆمەڵگا، كە دەبێتە هۆی ڕووداوە توندەكانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما.
لەکیسچوونی جۆراوجۆریی زیندوەران:
لەناوچوونی بەكۆمەڵی جۆرەكانی ڕووەك و ئاژەڵ وەك هەڕەشەیەكی گەورە دەمێنێتەوە، ئەمەش كار دەکاتە سەر هاوسەنگیی ئیكۆسیستەمەكان.
پیسداگەڕان:
پیسداگەڕانی هەوا و ئاو و خاك بەردەوام دەبێت و مەترسی دەخاتە سەر ژینگە و تەندروستیی گشتی و ژینگە.

داربڕینەوە:
داربڕینەوە و لەناوبردنی دارستان هۆیەکی سەرەكییە بۆ گۆڕانی كەشوهەوا و لەکیسچوونی جۆراوجۆریی زیندەوەران.
بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا:
بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاكان بەردەوام دەبێت و كار دەکاتە سەر ناوچە كەنارییەكان و شارەكان دەبێت و دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی دانیشتووان.
مەعروف مەجید سەرۆكی ڕێكخراوی ژینگەپارێزی ئایندە باسی بەشێكی مەترسیەکانی سەر جیهان كرد و، دەڵێت: ڕێكخراوە جیهانییەکەی تەندروستی مەزەندە دەكات سەدا ٩٠ـی خەڵکی دنیا، هەوای پیس هەڵدەمژن؛ گەردیلەی ناو هەوای پیس ساڵانە دەبێتە هۆی مردنی ٧ملیۆن كەس.
پیسداگەڕانی هەوا بەشدارە لە چارەكێكی مردنی گەورەساڵان بە هۆی نەخۆشییەكانی دڵ و، سەدا ٢٥ بە هۆی جەڵتەی مێشك و سەدا ٤٣ بە نەخۆشی درێژخایەنی ڕێگری سیپەلاك و 29% بەهۆی شێرپەنجەی سییەكان.
سەدا ٨١ـی پیسکردن و پلاستیكاویکردنی زەریاكان خەتای ئاسیایە؛ پاشماوەی پلاستیكیان یەكجار زۆرە و، بە جوانی خڕی ناکەنەوە؛ دامەزراوەی مردەوژی (ڕیسایكلكردن)ـیان وەکو پێویست نییە.
بەشێکی پیسداگەڕانی خاك و ئاوی ژێر زەوی دەگەڕێتەوە بۆ ماک و ماددەی قڕكەر؛ پیشەسازیی ماکی قڕكەر لە پیشەسازییەكی هەرە پیسداگەڕێنە.
پیسداگەڕان كار دەکاتە سەر تەندروستیی مرۆڤ و، دەبێتە هۆی نەخۆشینی وەك هەناسەتەنگی، نەخۆشخستنی دڵ و، شێرپەنجە.
پیسداگەڕان كار دەکاتە سەر ژینگە و دەبێتە هۆی مردنی ژیانی دەریایی و لەناوبردنی ئیكۆسیستەم و گۆڕانی كەشوهەوا.