شوانە ئەحمەد
هەمووجار، پێش نانخواردن
بەر لـە دەســت بۆ نان بردن
دەستـەکـانم جوان دەشۆم
ئینجا بـۆ لاى خوان دەڕۆم
بۆ تــەنــدووستــیم باشــە
پـــــارێـــزیـیـە بـــۆ لاشــە
مــنــــداڵان ئــێــوەش وابن
قەت هـەرگیز نەخۆش نابن
کە پـاک بــیــن، وەک ئـاوێنە
جا دەڵــێــن، چـەنــد خاوێنە
فــێـــــرى کـــردم داپـــیــرە
ئـــەوم هـــەردەم لە بــیــرە.