ستار ئەحمەد
مـنـداڵ گـوڵـی هـەنـارن
نەغمەی خۆشی باڵدارن
تروسـکەی شەو و ڕۆژن
هیوای ئەمڕۆو دوا ڕۆژن
پەپـوولـەیـەکـی نازدارن
چرۆی خۆزگەی ڕۆژگارن
ئــازیــزی نـێـو دەروونن
سەرمایەی ژین و بوونن
ئــازیــزی دایــک و بـابن
زۆر دڵــگــیــر و نـایـابن.