فەرید ڕاژین
تەواو بوو بەفـر و زستان
دارەکان لە خـەو هەستان
بە پـێکـەنین، بـای شەماڵ
دای لە دەرگا مـاڵ بە ماڵ
گـوتی مـزگـێـنــیـم پــێـدەن
زوو دۆڵ و زوڕنای لێ دەن
نــەورۆز هـــات و بـەهــارە
نەوبـەی هــەڵـپـەڕکێی دارە
شــەتـاو گـرتـی دەس کانی
خوێنـدیان شیعـر و گۆرانی
نەو نەو نەو نەو نــەورۆزە
جـەژنـێـکی زۆر پــــیـرۆزە.