ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە ئامارێك لەسەر گیانلەبەرە كێوییەكان بڵاو دەكاتەوە

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

بە دروشمی ئەمساڵ “هاوبەشی بۆ پاراستنی گیانلەبەرە كێوییەكان” لەسەرەتای ئازاری هەموو ساڵێكدا جیهان ڕۆژی جیهانی گیانلەبەرە كێوییەكان بەڕێوەدەبات، كە بۆنەیەكی جیهانییە و ئامانجی، تیشك خستنە سەر گرنگی پاراستنی (جۆراوجۆری زیندوو و پاراستنی ئاژەڵ و ڕووەك.)-‌‌ەوەك لەدەستدانی شوێنی نیشتەجێبوون، ڕاوكردنی زۆر و گۆڕانی كەشوهەوا. ئەم ڕۆژە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە بۆ پێشخستنی هەوڵەكان پەسەندكرا.

دروشمی ئەمساڵ لە دەوری گرنگی هاوسەنگی ئیكۆلۆژی و ڕۆڵی مرۆڤ لە پاراستنی زیندەوەرە زیندووەكان لە رێگریکردن لە لەناوچوون دەسووڕێتەوە، لەگەڵ، گرنگیدان بە هەوڵە بەردەوامەكان بۆ پاراستنی سرووشت بۆ نەوەكانی داهاتوو.
“پاراستنی گیانلەبەرە كێوییەكان تەنها ئەركی حكوومەتەكان نییە، بەڵكوو ئەركی هەموو تاكێكە لەسەر ئەم هەسارەیە”.
ڕاستی و ژمارەكان.
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگ لە ئامارێكدا رایگەیاندووە كە 50 هەزار جۆری گیانلەبەرە كێوییەكان پێداویستییەكانی ملیارەها مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان دابین دەكەن.
زیاتر لە نیوەی بەرهەمی ناوخۆیی جیهانی پشت بە سرووشت دەبەستێت، ئەمەش وایكردووە لەدەستدانی جۆراوجۆری زیندوو ببێتە هەڕەشەیەكی گەورە بۆ سەر سەقامگیری دارایی.ە
هەرچەندە ساڵانە ١٤٣ ملیار دۆلاری ئەمریكی بۆ پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو تەرخان دەكرێت، بەڵام ئەم بڕە پارەیە زۆر كەمترە لەو ٨٢٤ ملیار دۆلارەی كە ساڵانە پێویستە.

یادكردنەوەی ئەم ڕۆژە دەرفەتێكە بۆ هەموومان كە بیر لە پەیوەندیمان لەگەڵ سرووشت بكەینەوە و هەنگاوی ڕاستەقینە بنێین بۆ پاراستنی جۆراوجۆری زیندوو، هەموو زیندەوەران ڕۆڵێكی گرنگیان هەیە لەم جیهانەدا، پاراستنیشیان لە لەناوچوون هۆكارە لە دروستكردنی داهاتوویەكی هاوسەنگتر و بەردەوامتر.