عەبدولغەفار عەبدوڵڵا – هەولێر
مۆزەخانەی درێنتس لە شاری ئاسن بڕا و، دزگەل شاکارە شوێنەوارییەکانی ڕۆمانیایان دزی؛ دوای دزیکردنەکە، داواکاری گشتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند:
“یەکێک لە پارچە سەرەوەکانی کڵاوی زێڕینی کۆمپانیای کۆتۆفێنێستی دزراوە، کە لە زێڕی رەسەن دروست کراوە.”
هاری توپان بەڕێوەبەری گشتی مۆزەخانەکە بە “ڕۆژێکی ڕەش بۆ مۆزەخانەی درێنتس و، بۆ مۆزەخانەی مێژوویی نیشتمانی لە بوخارێست” ناوی دەبات. کاتژمێر ٣:٤٥ خولەکی شەوی ڕابردوو تەقینەوەیەکی قورس مۆزەخانەکەی هەژاند؛ پەنجەری پێوە نەما؛ باڵەخانەکانی دەوروبەریش زیانیان بەرکەوتووە. بە گوتەی پۆلیس، تاوانبارەکان چەند کەسێک بوون و دزییەکەش ئامادەکارییەکی باشی بۆ کراوە؛ هێشتا کەس دەستگیر نەکراوە. تاوانباران لە ڤیدیۆی کامێراکاندا دەبینرێن و، ئۆتۆمبێلێکی سووتاو دۆزراوەتەوە. پۆلیس پێی وایە ڕەنگە پەیوەندی لەگەڵ تاوانباران هەبێت. پۆلیسی ئیتاڵیا دەڵێت: “ڕەنگە تاوانباران گۆڕانکارییان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی دیکەدا کردبێت لە نزیک ئۆتۆمبێلە سووتاوەکە”.
بەڕێوەبەری گشتی بە شۆکەوە کاردانەوەی هەبوو بەرامبەر بە نەمانی پارچەکان دەڵێ قسە لەسەر زێڕ نییە، پەیوەندی بە میراتی کولتوورییەوە هەیە، ئەو میراتەش بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لێمان وەرگیراوە و خەمی لێ دەخۆین.
بە گوتەی توپان، لانیکەم چوار پارچەی سەرەوە دزراون. جگە لە کڵاوە زێڕینەکە، سێ ملوانکەی زێڕینیش نەماوە. بەڕێوەبەری گشتی دەستبەجێ هاوکارە ڕۆمانییەکەی ئێرنست ئۆبەرلاندەر-تارنۆڤیانو ئاگادار کردەوە. توپان دەڵێت: ئەو لەڕادەبەدەر تووشی شۆک بووە؛
ئۆبەرلاندەر-تارنۆڤیانو، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی نیشتمانی مێژوو لە بوخارێست، هیوادارە ئەو شتانە بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە و، دەڵێ ئەوە تاکە هیوایەتی.