کۆمپانیای سامسۆنگئەلیکترۆنیک لێڤانت ڕێوڕەسمێکی تایبەتی لە هۆڵی گالاکسی هەولێر ئەنجامدا،هاوکات بوو لەگەڵ خستنەگەڕی جیهانی زنجیرەی Galaxy S25 لە سانخۆزێی ئەمریکا. بەئامادەبوونی کۆمەڵێک کەسایەتی گرنگ و بازرگان و میدیا وکاریگەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دروستکەرانی ناوەڕۆکی تەکنیکی ونوێنەرانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی.
ئەم ڕێوڕەسمە لە چوارچێوەی پابەندبوون و بایەخێکی زۆری سامسۆنگ ئەلیکترۆنیک بە بازاڕی عێراق دێت کە یەکێکە لە گەورەترین و هەمەجۆرترینبازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هەموو ساڵێک پەرۆشە بۆ ئەنجامدانیچالاکی ناوخۆیی لە عێراق و هەرێمی کوردستان هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمیجیهانی Galaxy Unpacked بە ئامانجی ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەرانیعێراقی لە نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیا و چارەسەرەکانی زیرەکی دەستکرد هەرکە دەخرێنە بازاڕەوە و دڵنیابوون لەوەی کە بازاڕی عێراق لەگەڵ بازاڕەجیهانییەکاندا دەگونجێت و هەموو خواست و پێداویستییەکانی کڕیارانیسامسۆنگ دابین بکات.
لە وردەکارییەکانی مەراسیمەکەدا، سامسۆنگ دیارترین تایبەتمەندیەکانیزنجیرەی Galaxy S25 ئاشکرا کرد کە بریتین لە Galaxy S25 Ultra،Galaxy S25+ و Galaxy S25، کە ستانداردێکی نوێیان داناوە وەکیاوەرێکی ڕاستەقینە بۆ زیرەکی دەستکرد لە ڕێگەی سروشتترین و ئاگادارترینئەزموون. سامسۆنگ مۆبایلەکانی نوێی بە نێوانبەندی One UI 7 نوێکردەوەکە مۆبایلەکە دەگۆڕێت بۆ هاوڕێیەکی زیرەک وەک مرۆڤ و هەروەها وەکسەنتەرێکی کۆنتڕۆڵی تەواو بۆ ئەپڵیکەیشنە جۆراوجۆرەکان کار دەکات وتێگەیشتن لە دەق و دەنگ و وێنە بەشێوەیەک کە بەتەواوی لەگەڵ پێداویستیبەکارهێنەردا بگونجێت و یارمەتی دەدات کارەکان خێراتر و ئاسانتر ئەنجامبدات.