وەرزی پـایـیـز

ڕێزان شەریف محمد

 

ماڵی ڕەوەز و ناز، لەو بەری باخەکەی ماڵی زەینەب بوو، رۆژێک ڕەوەز و ناز رۆشتن بۆ لای زەینەبی هاوڕێیان، بینییان زەینەب لە باخەکەدایە و گەڵا زەردەکانی درەختەکان کۆدەکاتەوەو دەیکاتە شوێنی خاشاکەکەوە.
بۆ ئەوەی یارمەتی زەینەب بدەن بەخێرایی چوون بۆ لای، یارمەتیاندا لە کۆکردنەوەی گەڵا زەردە هەڵوەریووەکانی ناو باخەکەیان، کە بەهۆی وەرزی پاییزەوە هەڵوەریبوون، پاشان پرسیاریان لە زەینەب کرد: بۆچی درەختی باخەکەتان گەڵا سەوزەکانی بۆ پێوە نەماوە، زەردبوون و هەڵوەریوون؟
زەینەبیش گوتی: هاوڕێکانم ئێستا ئێمە لە وەرزی پاییز و گەڵا ڕێزانداین، لەم وەرزەدا گەڵاکان زەرد دەبن دەوەرنە سەر زەوی.
ڕەوەز ناز و گوتیان: سوپاس زەینەب، ئێمە نەمان دەزانی پاییز وەرزی گەڵاڕێزانە و گەڵاکان دەوەرنە سەرزەوی، زۆر سوپاس بۆ ئەو زانیارییە گرنگەت…
زەینەب گوتی :دەی با زیاتر گەڵا هەڵوەریووەکان کۆ بکەینەوە، زووبن تا درەنگ نەکەوتووین.
بۆیە بەیەکەوە بەشێکی زۆری گەڵا زەردەکانیان کۆکردەوە، کاتێکی خۆشییان بەڕێکرد…
لەساتی کارکردندا مام باییزی باوکی زەینەب هاتەوەو بینی وا زەینەبە و هاوڕێکانی خەریکی کۆکردنەوەی گەڵاکانن، بۆیە زۆر دڵی خۆشبوو، دەستخۆشی لێکردن و گوتی: دەی ئازیزانم، بڕۆن دەستەکانتان بشۆن و با کەمێک پشووبدەن، ئەوسا بەیەکەوە هەندێک میوە و مۆز دەخۆین کە کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕدا کڕیومن، دوای پشودان میوە خواردن، هەموو دەستیان کردە قسەی خۆش…
لە کۆتاییدا ڕەوەز و ناز ویستیان بڕۆنەوە بۆ ماڵەوە.
زەینەب گوتی: بووەستن هاوڕێ ئازیزەکانم، پێمخۆشە ئێستا وێنەیەکی یادگاری بگرین، وێنەکەیان لەناو باخەکەدا گرت، کە درەختەکان گەڵانیان وەکو زێڕ دەدرەوشانەوە، پاشان ڕەوەز و ناز ماڵئاواییان کرد و بەرەو ماڵ گەڕانەوە.