لە ئاستی نێودەوڵەتی بۆ یەكەمین جار خـەڵاتێكی ڕێزلێنان دەبەخشرێـتە لاوێكی خەڵکی دەڤەری سۆران بە ناوی (محەمەد مەسیح)؛ ناوبراو لە لێدوانێكی بۆ (هەولێر) گوتی:” لە ڕۆژی جیهانی مرۆڤایەتی و لە پای هەوڵە و كارەكانی وەك گەنجێكی كورد لەلایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی بەرگری مافی مرۆڤ، خەڵاتی ڕێزلێنانم پێ بەخشرا، لە بەرامبەر كارەكانمان لە بواری ئاشتی، پێكەوەژیان و مافی مـرۆڤ.
(محەمەد مەسیح) گوتیشی: ئەم خەڵاتی ڕێزلێنانە بۆ بەندە مانایەكی تایبەتی هەیە، جیا لە ئاستی ناوخـۆ لە
ئاستی نێودەوڵەتیش لەگەڵ ڕێكخراو و
ئاژانسـە نێودەوڵەتیەكان توانیمانە ئەو مـتمانەیە دروست بكەین لە كارەكانمان كە دڵسـۆز و خەمخۆرانە كارەكانمان ڕاپەراندووە لە هەر شوێنێك پێویست بە ئێمە بووبێت.
شایانی باسە ڕێكخراوە تۆمارە لە كومسیونی یەكێتی ئەورووپا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و حـكومەتی هـیندستان.