جیاوازی نێوان گێلاسی زەرد و گێلاسی سوور

عەبدولقەهار هەولێری

گێلاس بەیەکێک لەمیوەجاتە بەلەزەتەکان دادەنرێت سوودی زۆری بۆ جەستە و تەندروستی مرۆڤ هەیە. شارەزایان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن گێلاسی سوور رێژەیەکی زۆرتری فرۆکتۆزی تێدایە بەبەراورد لەکەڵ گێڵاسی زەرد، ئەمەش وا دەکات تامەکەی شیرینتر بێت لە گێلاسی زەرد، بۆیە پێویستە ئەو کەسانە کە ئارەزوویان لە خواردنی شیرین نییە دەتوانن گێلاسی ڕەنگ زەرد بخۆن، هەروەها ئەوانەی ئارەزوویان لە خواردنە شیرینەکانە گێلاسی سوور بخۆن.

هەروەها بەگوتەی “ڕوسیا تودەیی ڕێژەی بێتا کارۆتین کە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە، لە گێلاسی سووردا زیاترە و بەپێی ڕێژەی سوورییەکەیان زیاد دەکات، بەڵام بەشێوەیەکی گشتیی هەموو جۆرەکانی گێلاس ڕێژەیەکی بەرزی بێتا کارۆتینیان تێدایە، بۆیە دەتوانرێت وەک خۆراک پۆلێن بکرێن کە ڕێگری لە گەشەکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەکەن.
هەروەها جگە لەوەش گێلاس ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆم و تووخمە کانزاییەکانی دیکەی تێدایە کە پێویستن بۆ تەندروستی مرۆڤ.

ھەواڵی زیاتر