ژنێکی تەمەن 45 ساڵ لەناو سکی مارێکدا

عەبدولقەهار هەولێری/ هۆڵەندا

لە ئەندەنوسیا مێردێک ژنەکەی لەناو زگی مارێک دەدۆزێتەوە کە درێژییەکەی 5 مەتر دەبێت، ماره کە بە تەواوی ژنەکەی قووتدابوو، بەڵام دوای ئەوەی ژنەکەی دەردێنێت بە مردوویی لەناو سکی مارەکە. بەرپرسێکی ناوچەکە ڕایدەگەیەنێت مارە کۆنستریکتۆرەکە کە درێژییەکەی 5 مەتر بووە و بە تەواوی ژنەکەی قوتداوە.

ئەو ڕووداوە لەدوورگەی سولاویسی ڕوویداوە، هاوسەری فەریدە کە تەمەنی 45 ساڵە لەگەڵ بەشێک لە دانیشتووانی گوندی کالەمپانگ لەباشووری دوورگەی سولاویسی ڕوویداوە.
بەڕێوەبەری گوندەکە ڕایگەیاند، کاتێک دایکی چوار منداڵەکە دیارنەمابوو و گەڕان بەدوایدا بۆ دۆزینەوەی، ڕۆسی گووتیشی خەڵکی گوندەکە لە ناوچەکەیان گەڕاون و زۆری نەخایاند “مارێکیان بینی کە سکی گەورەیە”. “نونی مێردی ژنەکە بڕیاریدا سکی مارەکە بەداس هەڵدڕن، دەرچوو کەخێزانەکەیەتی”.
لە ساڵانی ڕابردوودا چەند کەسێک لە ئەندەنوسیا گیانیان لەدەستداوە دوای ئەوەی لەلایەن مارەوەو قووتدراون. مارە تەسکەرەوەکان بووەتە هۆی قوربانی. ساڵی ڕابردوو دانیشتووانی ناوچەی تینانگیا – لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەکە – مارێکیان کووشت کە درێژییەکەی هەشت مەتر بوو. ئەو ماره جووتیارێکی خنکاندبوو و خواردبووی.
هەروەها لە ساڵی ٢٠١٨ لە شاری مونا ژنێکی تەمەن ٥٤ ساڵ بە مردوویی لەناو سکی مارێکدا دۆزرایەوە کە درێژییەکەی ٧ مەتر بوو. هەروەها ساڵێک پێشتر جووتیارێک لە ڕۆژئاوای سولاوسی لەسەر کێڵگەیەکی زەیتی خورما مارێکی چوار مەتری قوتی داو خواردی.

ھەواڵی زیاتر