قرشی کەرەکێوی

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

قرشی کەرەکێوی، یەکێکە لە ماسییە بێ زیانەکان و جۆرێکی قرشەکانە، نشینگەکەی بە درێژایی زەریاکانە لە هێڵی کەمەرەیدا، کە لە دەوری شیلانەکاندا دەمێنێتەوە لە قوڵایی ٦١ مەتر، یاخود دەکرێت لە هەندێک لە کەنارەکاندا هەبێت.

لە نێو خەڵکیدا وا باوە کە زوقرشەکان گیانەوەری دڕ ندەن و دەبنە هۆی دروستکردنی مەترسی لەسەر ژیان، بەڵام بە پێچەوانەی جۆرە مەترسیدارەکان ئەم جۆرەیان زۆر هێمن و بێ زیانە، و شێوازی ژیانکردنیشیان بە کۆمەڵ نییە بەڵکو بە تەنیا دەژین، بەڵام ساڵانە هەندێکیان بەهۆی گۆڕانەکانی کەشوهەوا و چالاکی مرۆڤەکانەوە مەترسی لەناوچوونیان لەسەر دروستبووە، چەندین هەوڵی جیهانی هەیە بۆ ڕزگارکردنیان، لە ساڵانی ڕابردوودا. بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە چلەی هاویندا ژمارەیەک لە ئەم جۆرە قرشە پێکەوە کۆدەبوونەوە، هەتا ئێستاش جێگەی مشتومڕی زاناکانە و هۆکارەکەی نەزانراوە.
ژمارەیەکی زۆری خەڵک قرشی پڵنگی و قرشی کەرەکێوی تێکەڵ دەکەن و لێکیان ناکەنەوە، باوەڕیان وایە کە هەمان جۆرن، لە کاتێکدا هەریەکەیان جۆری جیاوازن، جەستەی قرشی کەرەکێوی بە پێستێک داپۆشراوە کە بەڕادەیەکی زۆر نەرم و نؤڵه و دەتوانێ بە درز و قڵیشاوییە باریکەکاندا تێپەڕێت و خۆراک بەدەستبهێنێت، سەری تەخت و پانە و شێوەی چاوەکانی تیژن و دەکەونە هەردوو تەنیشتەکەی سەریەوە، لووتی کورتە و دەمی بە ژمارەیەکی زۆر ددان پڕبووەتەوە، کە ٥٠ تا ٦٥ ددان دەبێت، بە شێوەیەکی گشتی درێژییەکەی دەگاتە ٢.٥ مەتر، و جۆرە پێگەیشتووەکانیش درێژی نموونەییان دەگاتە ٣.٥ مەتر، هەروەها درێژترین قرشی کەرەکێوی کە هەتا ئێستا ناسرابێت درێژییەکەی گەيشتووەتە ١١ پێ.
خۆراکی قرشی کەرەکێوی ئەوەیە کە ئەم جۆرە قرشە قرتێنەرە، واتە دەتوانێت هەردوو ڕووەک و گۆشتیش بخوات، بە درێژایی ڕۆژەکە نووستووە و بە شەودا چالاکییەکانی ئەنجام دەدات و ژەمە خۆراکییەکانی بەدەس تتدەهێنێت، بە گشتی ماسی و قرژاڵ و هێلکە شەیتانۆکە و توێکڵدار و ماری ئاوی و مەرەکەبەکان ڕاودەکات، پەسەندترینیشیان ماسییەکانە، هەروەها خۆشی دەکرێت ببێت بە نێچیری قرش و مرۆڤەکان، وەک ژەمی خۆراکی یاخود مرۆڤەکان سوود وەردەگرن لە زەیتی جگەری.
دەربارەی یەکگرتن و زۆربوونی قرشی کەرەکێوی، لە کاتی وەرزی زۆربووندا نێرینەکە نزیک دەبێتەوە لە مێینەکە و بە دوایدا دەڕوات و بە چەندین شێوە گرنگیپێدانی نیشانده دات دواتر بۆ ماوەی چەند خوولەکێک پێکەوە دەمێننەوە لە قوڵایی ئاودا، کە لە ئەم ماوەیەدا یەکگرتنەکە ڕوودەدات، بەوەی کە نێرینەکە بەشێکی جەستەی دەخاتە نێو مێینەکە، مێینە دەتوانێت بە یەکجار نزیکەی ٤ هێلکەی قاوەیی و ئەرخەوانی بکات، و لە ماوەی وەرزی زۆربووندا هەر مێینەیەک دەتوانێت نزیکەی ٤٦ هێلکە بکات لە ١١٢ ڕۆژدا ، و بە گوێرەی پلەی گەرمی نشینگەکەی بۆ ماوەی ٥ تا ٦ مانگ لەسەر هێلکەکان دەمێنێتەوە، لە سەرەتای لەدایکبوونی بێچووەکان بەشی سەرەوەی جەستەیان قاوەییەکی تۆخە و بەشی سکیان زەردە، هەروەها هێڵی زەردیشیان تێدایە، لەگەڵ گەورەبووندا هێڵەکان دابەشدەبن و دەبن بە خاڵ.
زينده وه رزانه كان باوەڕیان وایە کە ئەو هێڵانە وەک هۆکارێکن بۆ فریودان و خۆحەشاردان لە سەرەتای لەدایکبوونی بێچووەکاندا، ڕێژەی تەمەنی قرشی کەرەکێوی ١٢ تا ٢٠ ساڵ دەبێت، و هەندێکیان ٢٥ تا ٣٠ ساڵ دەژین، بەڵام باوەڕ وایە کە لە جێگەی داخراودا واتە بە دیلکراوی تەمەنیان کورتترە، بە شێوازێکی ناوازە و تایبەت مێینەی قرشی کەرەکێوی دەتوانێت بە بێ نێرینەکەی هێلکە بکات و بێچووی ببێت، واتە زۆربوونی ناتووخمانە بە بێ یەکگرتن، ئەمەش بە گوێرەی دوو ڕووداوی متمانە پێکراو واته مێینەکان بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە بێ نێرینە ژیاون لە دوو جێگەی دیاریکراو ئه ويش لە ئوستوڕالیا و دوبەی، دواتر مێینەکان هێلکەیان کردووە و بە سەرکەوتویی بێچووی نێو هێلکەکە هەڵهاتووە. .