(3) لە گەورەترین خێزانەکان له جیهاندا..دەیان ژن و منداڵ و نەوە

زۆربەی خێزانەکان لە سەردەمی مۆدێرن مەیلیان هەیە کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون بکەن، گەشەکردنی خێرا ڕێگەیان پێنادات پێداویستییەکانی زۆرێک لە منداڵان دابین بکەن بەڵام ئەمە نەبووەتە هۆی ئەوەی هەندێک خێزان منداڵی بێسنووریان هەبێت و لە هەمان کاتدا ژیانێکی بەختەوەر بژین، لەوانەیە کەمێک کێشەیان هەبێت لە بیرهێنانەوەی ناوی هەندێکیان هەندێک جار.

لیستێک لە سێ گەورەترین
خێزانەکان لە جیها ن دەخەینەڕوو.

1-خێزانی هیندی زیۆنا، بنەماڵەی زیۆنا کە لە ویلایەتی میزۆرمای هیندستان دەژین، بە گەورەترین خێزانی هیندستان دادەنرێت، بەو پێیەی ژمارەکەیان لە ساڵی ٢٠١٨دا گەیشتە ١٦٧ ئەندام، کە پێکهاتوون لە سەرۆکی خێزانەکە، زیۆنا چانا، تەمەنی لە سەرووی ٧٠ ساڵە، لەگەڵ ئەویش 39 ژن، هەروەها 94 منداڵ و 33 نەوە، خێزان و هاوسەر و کوڕەکانی و مێردی کچەکانی لە ژێر یەک سەقفدا بە ئارامی دەژین. لە باڵەخانەیەکی ٤ نهۆمیدا، ڕۆژانە نزیکەی ١٠٠ کیلۆ برنج بەکاردەهێنن، هەمووان بەشداری لە کاری کشتوکاڵی و درووستکردنی مۆبیلیاتدا دەکەن،تا داهاتی ڕۆژانەیان مسۆگەر بکەن، لە کاتێکدا سەرۆکی خێزانەکە دەڵێت کە ئەو بەخشندەترین پیاوە لە ڕووخساریدا لە سەر زەوی.

2- خێزانی سێمینیوکی ئۆکراینی
پاڤێل سێمینیوک، لە گوندی دۆبرۆسلاڤی ناوچەی ئۆبلاستی ئۆدێسا لە باشووری ئۆکرانیا دەژی، خەون بە دامەزراندنی خێزانێکی گەورەوە دەبینی، لە خەیاڵیدا نەبووە خێزانەکەی ببنە گەورەترین خێزان لە ئۆکرانیا، کە 348 ئەندامی هەیە،کە پێکهاتوون لە پاڤێل و هاوسەرەکەی، هەروەها ١٣ منداڵ و ١٠ نەوەیان ١٢٧ نەوە، جگە لە کوڕەکانی ٢٠٣ نەوە و ٣ نەوەزایان.
ئەو کرێکارە بیناسازییە تەمەنی ٨٨ ساڵە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی لە یەک گونددا دەژین، هەر کات یەکێکیان هاوسەرگیری کرد، ئەوانی دیکە یارمەتی دەدەن لە درووستکردنی خانووی تایبەتی خۆی، ژنەکان هفاوکارن لە لێنانی خواردنی گەورە و بۆنە خێزانییەکان.

3-خێزانی ڕادفۆردی بەریتانی

سو ڕادفۆرد و هاوسەرەکەی نۆئێل لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ دوایین کچیان لەدایکبووە و ژمارەی منداڵەکانیان گەیشتە ٢١ منداڵ و خێزانەکەیان ئەو نازناوەیان وەرگرت.

“گەورەترین خێزانی بەریتانیا”

سو لە تەمەنی 14 ساڵیدا یەکەم منداڵی دووگیان بوو، تەمەنی 43 ساڵە لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانی لە شاری بلانکشایر هاوس لە بەریتانیا دەژین، بۆ هاتوچۆکردن مینی پاس بەکاردەهێنن، ئەو دوو هاوسەرە ژیانی ڕۆژانەیان دەستدەکەوێت لە کارەکانیان لە نانەواخانەیەک کە خاوەندارێتی دەکەن.
ئەو دوو هاوسەرە ساڵانە نزیکەی 30 هەزار پاوەن خەرج دەکەن بۆ چاودێریکردنی منداڵەکانیان، هەروەها هەفتانە خواردن بە بەهای 250 پاوەن دەکڕن، ڕۆژانە 3 نان و دوو سندووق دانەوێڵە و 18 کارتۆن شیر دەخۆن سەرەڕای ئەمەش، جەخت لە خۆشەویستی بۆ منداڵان و پێگەی هەریەکەیان لە دڵی دایک و باوکیدا ناگۆڕێت.

ھەواڵی زیاتر