ئەزموونی دەنگی نوقمکەر لەگەڵ نوێترین Galaxy Buds

زنجیرەی گالاکسی S24 کە لەم دواییانەدا پەردەی لەسەر لادرا، نەک هەر ئاسۆ و ئەگەری نوێ و ناوازەی بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستە کولتووری و زمانەوانییەکان و ئاسانکاریکردنی پەیوەندیکردن بەهۆی ئەو تایبەتمەندییە داهێنەرانەی کە لەلایەن تەکنەلۆژیای Galaxy AI پارێزراو و متمانەپێکراوەوە لە ڕێگەی مۆبایلەوە دابینکراون، ئازادکردووە؛ بەڵکو ئەم تایبەتمەندیانە ئێستا هێندەی تر نەرمتر و کاراترن بۆ بەکارهێنەران بە نوێترین وەشانی زنجیرەی Galaxy Buds و کاراییە بەرزکراوەکانی.
لە ڕێگەی نوێکردنەوەی زنجیرەی Galaxy Buds کە تایبەتمەندی ناوازەی بەبێ بەکارهێنانی دەستەکان لەخۆدەگرێت کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات؛ دەتوانیت چێژ لە ئەزموونێکی دەنگی زۆر ڕوون وەربگریت، هەروەها پەیوەندییەکی یەکگرتووت پێدەبەخشێت لەگەڵ ئیکۆسیستەمی سامسۆنگ. کاتێک لەگەڵ ئامێرەکانی وەک گالاکسی S24 و زنجیرەی گالاکسی Book4 و تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ و زۆر شتی تر پەیوەست دەکرێت، توانا تەواو نوێ و باشترەکانی بیستۆکی Galaxy Buds تایبەتمەندی گونجاو و زیرەکت بۆ دابین دەکات، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات زیاتر پەیوەندیت هەبێت و باشتر لەگەڵ جیهانی دەوروبەرت بگونجێنیت.
چێژ لە پەیوەندی نەرم وەربگرە لەگەڵ Galaxy Buds
ئایا دەتەوێت بەسەر کێشەکانی وەرگێڕاندا زاڵ بیت بۆ ئەوەی لە کاتی گفتوگۆکاندا پەیوەندییەکی باشتر بەدەست بهێنیت؟ وەرگێڕانی دەستبەجێ لەسەر زنجیرەی گالاکسی S24 ڕێگەت پێدەدات لەگەڵ کەسانی زمان و شوێنی جیاواز قسە بکەیت، ئەمەش پەیوەندییەکی نەرم و بێ بەربەستت پێدەبەخشێت لەگەڵ Galaxy Buds.

وەرگێڕی ڕاستەوخۆ Interpreter: تایبەتمەندی وەرگێڕی زنجیرەی گالاکسی S24 پەیوەندییەکان بەرز دەکاتەوە بە دابینکردنی وەرگێڕانی ڕاستەوخۆ. کاتێک لەگەڵ بیستۆکی Galaxy Buds پەیوەست دەکرێت، ئەم تایبەتمەندییە بەرزتر دەبێتەوە، لە کاتێکدا کەسی بەرامبەر لە ڕێگەی بڵندگۆی مۆبایلەکەوە گوێی لێدەبێت، ئەمەش یارمەتیت دەدات سەرنجت لەسەر گفتوگۆکە بێت.
باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئیکۆسیستەمی سامسۆنگ جگە لە ئەزموونی دەنگی پاک و نوقمکەر کە لەلایەن نوێترین وەشانی Galaxy Budsەوە دابینکراوە.

تەکنەلۆژیای Auracast: سامسۆنگ تەکنەلۆژیای Auracastی بۆ تەلەفزیۆنە زیرەکەکان لە ڕێگەی بیستۆکی Galaxy Buds2 Pro ئاشکرا کرد کە ڕێگە بە پەخشکردنی دەنگ دەدات و تەلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ دەکاتە ڕادیۆیەکی هاوبەش کە توانای پەخشکردنی هەیە لە ڕێگەی چەندین بیستۆکی Buds لە یەک کاتدا. زنجیرەی گالاکسی S24.
Audio 360: کوالێتی دەنگی بەرز بەکارهێنەران نوقم دەکات لە ئەزموونێکی بەرزتری شوێنی، تەکنەلۆژیای Audio 360 دڵنیای دەدات لە هەموو
بەرنامەی 360 Audi لە مۆبایل و تابلێتەکاندا سنووردار بوو، بەڵام ئەمڕۆ لە تەلەفزیۆنەکاندا بەردەستە، جگە لەوەش، Galaxy Buds توانای دیاریکردنی ئاراستەی دەنگی دەبێت لەگەڵ جوڵاندنی سەرت.
گۆڕینی خۆکاری (Auto Switch):تایبەتمەندی Auto Switch دەتوانێت بە شێوەیەکی خۆکاری و نەرم پەیوەندی بگۆڕێت بۆ مۆبایلی زیرەکی گالاکسی، کاتێک پەیوەندییەکە کۆتایی دێت پەیوەست دەبێتەوە بە تەلەفزیۆنەکەوە. هەروەها به Galaxy Buds سامسۆنگ کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی ئەم تایبەتمەندییە و فراوانکردنی بوونی خۆی بۆ ئەوەی لاپتۆپەکان لەخۆبگرێت، لەنێویاندا زنجیرەی گالاکسی Book4، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات بە ئاسانی دەنگی ناوازە لە سەرانسەری ئامێرە جیاوازەکانی سامسۆنگدا ئەزموون بکەیت.
لەگەڵ نوێترین تایبەتمەندییەکانی Galaxy AI ؛ بەرنامەکە وردە وردە دەخرێتە سەر بیستۆکەکانی Galaxy Buds2 Pro و Buds2 و Buds FE، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی پەیوەندی و بەرزکردنەوەی کوالێتی. سامسۆنگ بەردەوامە لە پابەندبوونی بە پەرەپێدانی زنجیرەی Galaxy Buds، بۆ پێشکەشکردنی ئەزموونی دەنگی زیرەک و ئاست بەرز و نەرم و پەیوەستکراو لە سەرانسەری سیناریۆ جیاوازەکاندا.