لە هەر چوار كەس لە جیهاندا یەكێكیان تا ساڵی ٢٠٥٠ ڕووبەڕووی كەم ئاوی دەبێتەوە

سعودیە لە مانگی كانوونی دووەمی داهاتوو میوانداری گەورەترین كۆنفرانسی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون دەكات.

سعودیە كار لەسەر چەندین پڕۆژە دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون لە وڵاتەكەدا .(SPA)
سعوودیە و نەتەوە یەكگرتووەكان ڕێكکەوتنێكیان واژۆ كرد كە ڕێگا خۆش دەكات بۆ بەڕێوەچوونی شانزەهەمین دانیشتنی كۆنفرانسی بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون(کۆب 16) لە كۆنفرانسی ڕیاز لە ٢ تا ١٣ی كانوونی دووەمی ئه مساڵدا٢٠٢٤
بە پێی بەدواداچوونی ڕێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە كۆنفرانسی ڕیاز گەورەترین كۆبوونەوەیە تا ئێستا لە نێوان 197 لایەنی ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون دەكرێت كه، یەكەمین كۆنفرانسی لە جۆری خۆی دەبێت كە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەها گەورەترین كۆنفرانسی فرەلایەنە كە تا ئێستا لەلایەن سعودیەوە میوانداری كراوە، لە كاتێكدا كە ساڵی ٢٠٢٤ سێ ساڵەی تێدەپەڕێت.
ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون، یەكێكە لە سێ پەیماننامەی سەرەكی ژینگەیی كە بە ڕێككەوتننامەكانی ڕیۆ ناسراوە، لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا و جۆراوجۆری زیندوودا.
لە میانی ڕێوڕەسمی واژۆكردنەكەدا، ئەندازیار عەبدولڕەحمان ئەلفەدلی، وەزیری ژینگە و ئاو و كشتوكاڵی سعودیە ڕایگەیاند، میوانداریكردنی وڵاتەكەی بۆ كۆنفرانسی لایەنەكان لە چوارچێوەی بەرژەوەندی حكومەتەكەیدایە لە پاراستنی ژینگە لە ئاستی نیشتمانی و ناوچەیی و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، و پەسەندكردنی كۆمەڵێك دەستپێشخەریی پێشوه خته ی ژینگەیی، لەوانە دەستپێشخەرییەكانی “سعودیەی سەوز” و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەوز”، وەك سعودیە گرنگییەكی زۆری بە میوانداریكردنی كۆنفرانسەكە داوە، بەشداری دەكات لە گەیشتن بە ئامانجە ژینگەییەكان لە ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیدا.
لای خۆیەوە ئیبراهیم تیاو، سكرتێری جێبەجێكاری ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون ڕایگەیاند، ئەمڕۆ جیهان بە ڕێژەیەكی مەترسیدار زەوییە بەپیتەكان لەدەست دەدات، ئەمەش سەقامگیری و خۆشگوزەرانی و بەردەوامیی جیهانی ه دەخاتە مەترسییەوه. هه روەها كۆنفرانسی (كۆب 16)ـی ڕیاز دەبێته خاڵی وەرچەرخانێك لە شێوازی مامەڵەكردنمان لەگەڵ بەنرخترین سەرچاوەمان – زەوی – و بەكۆمەڵ مامەڵەكردن لەگەڵ باری نائاسایی وشكەساڵی جیهانیدا.
بەپێی داتاكانی ڕێككەوتننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بیابانبوون، “تا ٤٠%ی زەویەكانی جیهان تێكدەچێت و كاریگەری لەسەر نیوەی مرۆڤایەتی دروستدەكات، و لێكەوتەی لەسەر كەشوهەوا و فرەچەشنی زیندوو و بژێوی ژیانمان دەبێت، ئەگەر ڕەوتەكانی ئێستا بەردەوام بن، نۆژەنكردنەوەی 1.5 ملیار هێكتار لە زەوی تا ساڵی 2030 ـی پێویستە .
وشكەساڵی هه ره شه ی لە سەرانسەری جیهاندا دەبێت كه، بە ڕێژەی 29% زیادیكردووە لە ساڵی 2000ەوە، ئەمەش بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوا. هەروەها شێوازی بەڕێوەبردنی زەویەكانمان، چارەكێكی دانیشتوانی جیهان لە ئێستاوە كاریگەری وشكەساڵییان لەسەرە، و پێشبینی دەكرێت لە هەر چوار كەس یه ك كەس ڕووبەڕووی وشكەساڵی و ڕووبەڕووی كەم ئاوی ببێتەوە.
كۆنفرانسی ڕیاز تیشك دەخاتە سەر كۆكردنەوەی حكومەت و كۆمپانیا و كۆمەڵگاكان لە سەرانسەری جیهان، بۆ خێراكردنی كاركردن لەسەر بونیادنانەوەی زەوی و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ وشكەساڵی وەك بەردی بناغەی ئاسایشی خۆراك و ئاو و وزە.
كۆنفرانسەكە لە كەم ئاوترین ناوچە بەڕێوەدەچێت كە بە تووندی كاریگەری بیابانبوون و تێكچوونی زەوی لەسەرە، هەروەها هەوڵە بەردەوامەكانی سعودیە و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەرەوەی وڵات بەرەو گۆڕانكاری سەوز لەسەر بنەمای بەڕێوەبردنی بەردەوامی زەوی پیشان دەدرێت.