دانا له‌تیف
ده‌سته‌واژه‌ی «جیهانگه‌رایی» ده‌رخه‌ری ناچاری یاسا ئابوورییه‌كانه. ئه‌مه‌ش ماسكێكه بۆ واقیعه‌تی سیاسیی. به شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م واقیعه‌ته پێكدژئامێزه و له‌هه‌مان كاتدا پشت ئه‌ستووره به به‌رنامه‌ى «سیاستداماڵین» یان «دژه سیاسه‌ت».
ئه‌مه‌ش ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه هه‌ڕه‌شه ده‌كات شوێنێكی ماندووكه‌ر به هێزه ئابوورییه‌كان بدات كه هیچ كۆنترۆڵ و سنوردارێ به‌سه‌ریانه‌وه نییه. ئه‌مه ئه‌و سیاسه‌ته‌یه كه دوورخستنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌كان له‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوورییانه‌ی كه ده‌ڵێ «ئازاد كراوه » ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
هاوكات ده‌سته‌واژه‌ی جیهانگه‌رایی پۆزه‌تیڤ و نۆرمییه. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له خۆگری ئاكامێكی بنجبڕ، ورد و حیساب بۆكراوه، نه‌ك ته‌نها له ناچاری ئه‌و ئابوورییه‌ی كه له سیاسه‌تدا هه‌یه و ده‌وڵه‌ته لیبراڵه‌كان و ته‌نانه‌ت سۆسیال دیموكراته‌كانیش، به‌ڵكو زۆرێك له ووڵاته پێشكه‌وتووه ئابوورییه‌كانیش ناچار ده‌كات كه خۆیان له كۆنترۆڵی هێزه ئابوورییه‌كان به‌دوور بگرن.
له باشترین حاڵه‌تدا، ئه‌وان ئه‌م هێزانه‌یان ڕزگار كردووه، تاوه‌كو له «پشت شانۆی» دامه‌زراوه گه‌وره نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وه‌ك دامه‌زراوه‌ی بازرگانی جیهانی، یان «تۆڕگهلێكی» چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی وه‌ك ئه‌و تۆڕه‌ی كه په‌نجا كۆمپانیای چه‌ند نه‌ته‌وه‌یی پێكیان هێناوه، جێگیر بن و له ڕێگه‌ی ته‌واوی میتۆد و ئامرازه‌كانه‌وه، له وێنه‌ی میتۆده یاساییه‌كان، پرۆسه‌ی زاڵكردنی خواسته‌كانیان به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن.
سیاسه‌تی جیاوازی
پێویسته ئێمه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ى دژه سیاسه‌ت و دژه ده‌سه‌ڵاتدا بكه‌ین. بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی له‌م چه‌شنه، پێویسته سیاسه‌تی هزر و كاری دوانهییمان به‌ده‌ست بهێنینه‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه له هه‌مان كاتدا، سه‌روكاری له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانى و سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی سنوره نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا هه‌یه، و پێویسته شایه‌نى ئه‌وه بێ كه خۆی باڵاتر له ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بخاته ڕوو.
له ساتی یه‌كه‌م: ئه‌م سیاسه‌ته كۆمه‌ڵێك له قه‌یرانه سیاسییه‌كان ده‌هێنێته كایه‌وه كه وادێته به‌رچاو یه‌كتر دیلێت ده‌كه‌ن، به ئاشكرا شایه‌نی ده‌ستپێگه‌یشتن نیین و به ڕواڵه‌ت هاوبه‌شێكی ئه‌وه‌نده‌ی نییه، چ له‌ڕووی میتۆدی پراكتیكردنیانهوه و چ له ڕووی ململانێیه سیاسییه باو و ئاشناكان له ڕابردوودا.
له ساتی دووه‌م: ئه‌و دامه‌زراوه و ده‌زگا به‌هێزانه‌ی كه ئه‌مرۆ له ڕووی ئابووری و سیاسییه‌وه به‌سه‌ر جیهاندا ده‌ستباڵان، ده‌توانن گشتگهڕاییهكی نائاسایی له نێوان ته‌واوی گرفته‌كانی سه‌رمایه‌ی ئابوووری، سیاسی، نیزامی، كولتووری، زانستی و تهكنهلۆگی بهێننه كایه‌وه كه هه‌ڵگری توانای زاڵبوونی بنه‌ڕه‌تی و بێ هاوشێوه‌ی ڕه‌مزییه به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و بوار و ئامرازه په‌یوه‌ندییانه‌ی كه له ڕێگه‌یانه‌وه هێزه دژه‌كان ده‌رده‌كه‌ون.
پێویسته ئه‌نجامگیری بكه‌ین كه هه‌ندێ ئامرازگه‌لی پێوستى ئه‌م سیاسه‌ته، ده‌توانین له ئاستی ئه‌وروپاشدا په‌یدا بكه‌ین (لانی كه‌م تا ئه‌و شوێنه‌ی كه دامه‌زراوه و ده‌زگا ئابوورییه ئه‌وروپاییه‌كان كاریگه‌ری هۆ و به‌رهۆی له‌سه‌ر هێزه زاڵه‌كان له‌سه‌ر شانۆی جیهانییدا هه‌یه). له ئاكامدا، دروستبوونی ئه‌وروپایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كه توانای هه‌بێ هێزه جیاوازه‌كان له ته‌واوی پۆڵینبهندیهكان له كایه نه‌ته‌وه‌یی و نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ته‌ك یه‌كتر دابنێت، ئه‌وله‌ویه‌تی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ به‌رگرییه‌كی كارایان له به‌رامبه‌ر هێزه زاڵه‌كانی سه‌رده‌می ئێمه‌دا هه‌بێت.
ئه‌و بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه لكاون به به‌رگییه‌وه به هۆی بنه‌ڕه‌ت، ئومێد و ئامانجگه‌لی جیاوازی زۆر ههمهچهشنهوهیه. هه‌ندێ كات، ئه‌م بزوتنه‌وانه به شێوه‌یه‌كی ڕهتنهكراوه، كۆمه‌ڵه بهشداربوویهكیان هه‌یه كه ده‌توانین ناویان لێ بنێین «خه‌سڵه‌ته خێزانییه‌كان».
له ساتی یه‌كه‌م: به هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بزوتنه‌وانه زۆرجار ده‌رئه‌نجامی ڕه‌تكردنه‌وه‌ى فۆرمه سیاسییه‌كانی بزاوتی سیاسییه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له پارته كۆمۆنیستییه‌كانی جۆری سۆڤییه‌ت باو بووه. به گشتی، ئه‌م بزوتنه‌وانه دژایه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره مۆنۆپۆڵكردنێكی ده‌زگاكانیان ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه و بنجبڕانه به‌رامبه‌ر به‌شداری ڕاسته‌وخۆی ته‌واوی به‌رژه‌وه‌ندیداره جیاوازه‌كان هانده‌درێن، و ده‌خرێنه ژێر جه‌خت له‌سه‌ر كردنه‌وه، و له‌م ڕووه‌وه، هاوشێوه‌ی نه‌ریته ڕزگاربهخشهكانن. ئه‌وان پتر مه‌یلیان بۆ ئه‌و گرفته سیساییانه هه‌یه كه پاڵنه‌ری تاكه‌كه‌سییان هه‌یه و پابه‌ندی ئامرازێكی ئارام و به‌كارهاتووه كه وا له ئه‌ندامه‌كانیان ده‌كات، كۆنترۆڵیان به‌سه‌ر چالاكی خۆیانه‌وه هه‌بێ (له‌به‌رامبه‌ر ڕوونی و شهفافهیهتى ئه‌و ماشێنه حزبییانه‌ی كه ململانێیه‌كانیان بۆ هه‌ژموونی سیاسییه).
له‌ساتی دووه‌م: تایبه‌تمه‌ندی هاوبه‌شی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میتۆدی سه‌قامگیربوونی ئهولهویهتهكانیان له پرسه كۆمه‌ڵایه‌تییه دیاریكراوه‌كانی وه‌ك دانیشتوان، كاركردن و ته‌ندروستی.
له ساتی سێیه‌م: تایبه‌تمه‌ندی زانراوی ئه‌م بزوتنهوانانه به‌رامبه‌ر به كاری ڕاسته‌وخۆ. ئه‌و مه‌یله‌ی كه به‌گوێره‌ی بنهماكانییهوه ده‌بێ ناڕه‌زایی و داواكارییه‌كانیان له هه‌نگاوه نمونهییهكاندا ڕه‌نگبداته‌وه كه كاریگه‌رییه‌كی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر پهیوهندیهكهییدا هه‌یه.
له‌ساتی چواره‌م و كۆتاییدا: تایبه‌تمه‌ندییه هاوبه‌شه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه یه‌كانگیری هێزی ئه‌و بزوێنه‌ره ڕێنمایكهرانهی كه له‌دوای به‌شێكی گه‌وره‌تر له چالاكی ئه‌م بزوتنه‌وانه بوونی هه‌یه.
ئه‌م چه‌شنه لێكچوونانه له ئامانجه‌كانی ململانێیه سیاسییه زۆر جیاوازه‌كاندا هه‌یه. ئه‌گه‌ر نا جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كێتی ته‌واوی بزوتنه‌وه جیاوازه‌كان ده‌كاته‌وه، به‌و چه‌شنه‌ی كه گروپه ململانێكاره گه‌نجه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر سوودمه‌ندی جۆرێكی هه‌ماهه‌نگی له هه‌نگاوه‌كان و داواكارییه‌كانی ئه‌م ململانێیانه ده‌كه‌نه‌وه. به‌و چه‌شنه‌ی كه هه‌ماهه‌نگی ده‌توانێ به شێوه‌ی تۆڕێك بێت كه بتوانێ گروپ و تاكه‌كان به شێوه‌یه‌ك له ته‌ك یه‌كتر دابنێ كه هیچ گروپێك به‌سه‌ر گروپێكی تر زاڵ نه‌بێت. ئه‌و تۆڕه‌ی كه بتوانێت ته‌واوی خه‌سڵه‌تی هه‌مه چه‌شنه‌ی ئه‌زموون، ئاسۆ و به‌رنامه‌كانی هه‌ر ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی ئه‌م تۆڕه بۆ بزوتنه‌وه ڕاسته‌وخۆیه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی جیا له هه‌نگاوه په‌ڕاگه‌نده و جوداكان، دابینكه‌ری ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ملمڵانێیانه به‌یه‌كجاری له به‌رنامه‌ى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بزوتنه‌وه لۆكاڵیه خۆویستهكان گرفتار ده‌بن (له‌هه‌مان كاتدا، دووره‌په‌رێزی له جێگیری بۆرۆكراسییهت ده‌كه‌ن). سوودی ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵات به گروپه‌كان ده‌دات كه له‌سه‌ر ناهه‌ماهه‌نگی له نێوان دۆخه ڕوون و ناڕوونه‌كان زاڵ ده‌بێت، فۆرمێكی ئارامتر بۆ تێههڵكێشانییان پێویسته. هه‌موو تۆڕێك له‌م ده‌سته‌یه‌دا پێویسته بكارێن كۆمه‌ڵێك له ئامانجه هاوبه‌شه‌كانیان بناسێنن كه له یهكتردابڕانی به‌رژه‌وه‌ندیی و هۆگری گروپه جیاوازه‌كاندا بوونی هه‌یه، كۆمه‌ڵێ له به‌هاكان كه له‌هه‌مان كاتدا هێز و میتۆدگه‌لی خۆیان به‌كار ده‌هێنن و پێویسته هه‌موویان په‌سه‌ند بكه‌ین و له‌ته‌ك یه‌كتریان دابنێین.
سیاسه‌تی لیبراڵیزمی تازه‌ى جیهانگه‌رایی له لاوازكردنه‌وه‌ی هاوپهیمانیهكانیش پشكدار بووه. وهرنهچهرخان و ناجێگیری ژماره‌یه‌كی زۆر له كاری كرێكاران و له هه‌مان كاتدا، فراوانبوونی ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له نێو گروپه ژماره كهمترهكان له هێزی كار، كاریگه‌ری به‌رده‌وام و زۆری به‌سه‌ر هه‌موو چه‌شنه هه‌نگاوێكی یه‌كپارچه‌دا هه‌بووه.
ئه‌مه نیشانی ده‌دات كه نوێبوونه‌وه‌ی ژیان، هه‌نگاوێكی چه‌نده دژواره و چه‌نده ناچاریه. ئه‌مه‌ش لكاوه به سوڕانه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی و هه‌ڵسه‌نگاندنی دووباره‌ی مۆدێلی سپاردنی هه‌ڵبژاردنی بێمه‌رج، و هه‌روه‌ها داهێنانی ئه‌و هونه‌ره نوێیه‌یه كه بۆ گوڕوتین به‌خشین به هێزی كار پارچه پارچه بووه. ده‌زگایه‌كی وه‌ها، توانای ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و دووبهرهكێیهی كه له ئامانج و نه‌ته‌وه‌كاندا بوونی هه‌بێت، وێرای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دابه‌شكردنه ناوه‌كییه‌كانی بزوتنه‌وه و هاوپه‌یمانییه‌كان زاڵ بكرێ. دامه‌زراندنی هاوپه‌یمانییه‌كان له هه‌لومه‌رجی گفتوگۆ و باسی ئازادانه‌دا، پێویسته كاریگه‌ری ژیانبهخشینى دووباره‌ی به‌سه‌ریانه‌وه هه‌بێت.
بوونی تۆڕێكی پایه‌دار و به‌كارهاتووی نێو نه‌ته‌وه‌یی، پێویسته په‌ره‌سه‌ندنی بزوتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتر بكات، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ی كه له‌گه‌ڵ ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی نوێنه‌ری یهكێتیهكاندا هیچ كارێكی ئه‌وتۆی نییه و هه‌نگاوه‌كانی ته‌واوی ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی كه سه‌روكاریان له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی تایبه‌ت و سنورداردا هه‌یه، یه‌كپارچه‌ی ده‌خات.
له هه‌موو سیاسه‌تێكدا كه له دوای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جیهانگه‌رایی و به‌رگری له به‌رامبه‌ر هه‌وڵدان بۆ «سیاستداماڵین» یان «دژه سیاسه‌ت» له شێوه‌ی حوكمڕانیی به‌سه‌رمانه‌وه، وێرای په‌ره‌سه‌ندن و هه‌ماهه‌نگی بزوتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه نوێیه‌كان و مه‌یل بۆ كاركردن له ئاستی ئه‌وروپادا، نوێبوونه‌وه‌ی كایه نه‌ریتییه‌كانی هاوپهیمانییهكانیش بایه‌خییان هه‌یه.
سه‌رچاوه: www.opendemocracy.net/debates/art