چۆن كەسێك لە خنكان رزگار بكرێت؟

دكتۆر( سەروەر عارف) ئاماژە بەوە دەكات خنكانی كەسێك مەبەست لە خنكان نیە بە ئاو. ئەو دەڵێت” شتێك یان تەنێكی نامۆ بچێتە بۆری هەناسەدانەوە دەبێتەی خنكانی كەسەكە دەبێت و لەكاتەدا چی بكرێت باشە ؟

ئەو گوتی” لەكاتی نانخواردن زمانە بچكۆلە كاری خۆیدەكات و بۆری هەناسە دادەخات بۆ ئەوەی ئەو خواردنانە نەچنە بۆری هەناسەدانەوە، بەڵام هەندێجار كەسە لەكاتی نانخواردن قسە دەكات یان پێدەكەنێت بۆیە لەوكاتەدا زمانە بچكۆلە دەكرێتەوە خوردنەكە دەچێتە بۆری هەناسەوه”.
گوتیشی” پێویستە لەوكاتەدا بەوكەسە بڵیَین بكۆكە بۆئەوەی ئەو شتە نامۆیەی چۆتە بۆری هەناسەوە بێتە دەرەوە، بەڵام هەنێك جار ئەو تەنە نامۆیە بچووك نیە و نایەتە دەرەوە، ئەو كەسەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت ناتوانێ‌ قسە بكات یان هاوار بكات بۆیە پێویستە ئەو كەسە به هەردوو دەستی ئامازه بۆ قورگی بكات ئەمەش ئەو كەسە تێدەگەیەنێت شتێك لەقورگیدایە”.
ئەوەشی ئاشكرا كرد لەرێگەی فریاكەوتنی خێراوە دەتوانن فریایی ئەو كەسانە بكەوین بەتایبەت ئەو كەسانەی تەمەنیان لەخوار دوانزە ساڵیەوە.
گوتی” پێویستە سەرەتا كەسەكە بخەینە باوەشمان پشتی لەخۆمان بكەین بەدەستی چەپمان دەست لەسەر چەناگ و قورگی كەسەكە دابنین و سەری بۆ خوارەوە بێت بەدەستی راستت پێنج جار بكێشە بە بەینی كۆڵنجەكانیان پاشان روویی بكە خۆت و سەیری ناودەمی بكە بزانە شتە نامۆكە هاتۆتە ناودەمی”.
باسی ئەوەشی كرد ئەگەر تەنە نامۆكە هاتبوە دەرەوە لەدەمی كەسەدا ئەوا پێویستە هەردوو پەنجەت وەك قولاپ بخەیتە دەمی كەسەكەوە شتەكە بهێنیتە دەرەوە ئەگەر تەنەكە نەهاتبووە دەرەوە ئەوا كەسە رووی بكە خۆت و پشتی لەسەر زەویەكە بێت دەستی چەپمان لەژێر مل و سەریدا بێت.
دەشلێت” پێویستە لەدوای رێكارەكانی سەرەوە دوو پەنجە، بخەینە نێوان هەردوو مەمكەكانی بیشێلین بۆ ناوەوە واتا پال بە بەنجەكانەوە بنێین بۆ ناو دەمی و ئەم كردارە ش پێنج جار لەسەر یەك بكرێت .
باسی ئەوەشی كرد ئەم فریاگوزاریانەی سەرەوە سەرەتاییین بەڵام هەنگاو بەهەنگاو دەبێت بیرمان نەچێت ئەمە تا ئەوكاتەیە ئەمبوڵانسەكە دەگاتە لایی كەسەكە. تا تۆ ئەم كردارە دەكەیت كەسێك تەلەفون بۆ ئەمبوڵانسكە بكات.

ھەواڵی زیاتر