فڕۆکەخانەی جەبەل طارق ڕێڕەوی فڕینەکەی لەگەڵ ڕێگای ئۆتۆمبێلدا یەکتر دەبڕێت

عەبدولقەهار هەولێری

فڕۆکەخانەی جەبەل طارق لە سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمدا دروستکراوە، بنکەیەکی گرنگی گەشتیاری بوو بۆ بەریتانیا. لەسەر یاریگایەکی پێشبڕکێی ئەسپ دروستکراوە لە ساڵی ١٩٣٩ی زایینی بە فەرمی کراوەتەوە.

فڕۆکەخانەی جەبەل طارق فڕۆکەخانەیەکی مەدەنییە خزمەت بە خاکی بەریتانیا دەکات و دەکەوێتە سەر سنووری ئیسپانیا لە جەبەل طارق، کە نیمچە دوورگەیەکی بچووکە و ڕووبەرەکەی تەنها ٦.٨ کم٢… بەهۆی نەبوونی ڕووبەرێکی تەخت لەسەر جەبەل طارق بۆ تەرخانکردنی ڕێڕەوی فڕین بۆ فڕۆکەکان، تاکە ڕێگای قەرەباڵغ بەکارهێنرا.لە شەقامی وینستن چەرچڵ کە نیمچە دوورگەکە بە سنووری وشکانی لەگەڵ ئیسپانیا دەبەستێتەوە بۆ سەلامەتی شۆفێران بەربەست دانراون کە هەموو جارێک ڕێگاکە بەڕووی ئۆتۆمبێلدا دادەخەن تا فڕۆکە دەنیشێتەوە یان هەڵدەستێت. خۆشبەختانە فڕۆکەخانەکە قەرەباڵغ نییە، بەو پێیەی هەفتانە ٣٠ گەشت ئەنجامدەدات، هەموویان بەرەو بەریتانیا دەڕۆن و دەگەڕێنەوە.
جێی سەرسوڕمانە هیچ ڕووداوێک لەوێ تۆمار نەکراوە کە تیایدا فڕۆکەیەک و ئۆتۆمبێلێک پێکدادانیان لەگەڵ یەکتردا کردبێت.

ھەواڵی زیاتر