پێشكەوتنەكانی سەردەم گەنجان تووشی شڵەژانی دەروونی دەكات

مەزهەر كەریم – سلێمانی

پێشكەوتنەكانی سەردەم و تەكنەلۆژیا كاریگەری دەكاتە سەر گەنجان ئەوانیش پێیان وایە دەبێت لەگەڵ پێشكەوتنەكانی سەردەمدا بڕۆن، توێژەكانیش لەوباریەوە قسە دەكەن.

ئەلەند ئیبراهیم گەنجێكی 19 ساڵە و پیشەی كاری موبایل فرۆشە لەبارەی ئەوە تەكنەلۆژیا و پێشكەوتنەكانی سەردەم كاریگەریان لەسەر دروستكردووە دەڵێت: بەهۆی مۆدێل و پێشكەوتنەوە هیچ گەنجێك ناتوانێت بڕیار لەسەرخۆی بدات ئەمەش كاریگەری دەروونی دروستكردووە خێزان و كۆمەڵگای گرتۆتەوە.

لەبارەی تەكنەلۆژیاوە و موبایل و ئامێرەكانی دیكەوە دەڵێ: تاڕادەیەك لەڕووی ژیانی ڕۆژانە و جل ‌و بەرگەوە كاریگەریی زۆر لێكردووم، ناتوانم وەك پێویست خۆم بپارێزم ناتوانێرێت خۆت بپارێزیت لەگەڵ ئەوەشدا موبایل و ئەنتەرنێت بۆتە پێداویستیەكی ڕۆژانە ئەگەر بۆماوەی چەند دەقەیەك موبایل و ئەنتەرنێتم لانەبێت بێتاقەت دەبم كاریگەری كرۆدتە سەر دەروون و ژیانی ڕۆژانەم.

تەكنەلۆژیاو موبایل و ئەنتەرنێت كاریگەری تەنیا لەسەر دەروونی كوڕ دروست نەكردووە لەناو خێزانەكاندا بەڵكو دەروونی كچانیشی گرتۆتەوە ئەوانیش زیاتر لە كوڕ گرنگی بە تەكنەلۆژیا دەدەن بەهۆی زۆری كات هەبوونی زیاتر داخوازیەكانیان لەمۆدیل چونكە پێداویستیەكانیشیان زیاترە.

سۆنیا كەریم تەمەنی 20 ساڵە خوێندكاری بەشی ژمێریاریە لەزانكۆی سلێمانی لەبارەی تەكنەلۆژیا و مۆدیلەوە باسی لەوەكرد زۆر كاریگەری هەبوە لەسەر گەنجان زۆرجاران گەنج هەیە بەوهۆیەوە تووشی خەمۆكی و پەیوەست بوون بوە لەخێزان و كۆمەڵگا دوكەوتۆتەوە بەداخەوە زۆر كاریگەری هەبووە وایی لە گەنج كردۆ حەز بەگۆشەگیری و تەنیای بكات بەتەنیا لەگەڵ شۆسیال میدیا كات بەڕێ بكات.

هەروەها لەبارەی مۆدیل و تەكنەلۆژیا لایی كچان گوتی” لایی كچان مۆدیل و تەكنەلۆژیا بەپلەی یەكەم چونكە تەنیا كێشەیان جل و بەرگ نیە میكیاژ و مەیكەپ ئەمەش وایكردوە زۆر لاسایی وڵاتانی درەوە بكەنەوە هەوڵدەدەن وەك ئەوان دەربكەن لەكاتێكدا هەر ئەوانش مۆدیل وتەكنەتەلۆژیایان داهێناوە.

لەڕووی خراپی دارایی و خەرجی یەوە ئەو گوتیشی” گەنجەكان دۆخی دارایان خراپە لەگەڵ ئەوەشدا دەیانەوێت لەگەڵ سەردەم و مۆدیل و تەكنەلۆژیی سەردەمدا شەو رۆژ بكەنەوە ئەمەش وایكردوە بارگرانیا بۆ دروست بێت كە پێویستیان بەپارەیە بەڵام خێزانەكان ئەو پارەیان بۆ دابین ناكرێت ئەمەش زۆرجار دەبێتە كێشەی نێوان گەنجان و خێزانەكانیان.

لەبارەی ئەوەی باسی خۆی بكات كە تەكنەلۆژیا تاچەند كاریگەری لەسەر داناوە سۆنیا دەڵێت” كاریگەریشی لەسەر من هەبوە ئەگەر بڵێم نا ئەوە خۆم دەدزمەوە لە هاوڕێكانم بەڵام زیاتر كاریگەری تەكنەلۆژیاو موبایل و ئەنتەرنێتم لەسەرە ئەمەش وایكردوە زۆركات خەو پشوەكانی لێتێكداوم زۆركات وەك پێوویست ناتوانم دەرسەكانم بخوێنم یان لە زانكۆ تەركیزم دەڕوات و ماندوو بیتاقەتم حەوسەڵەی زۆر قسەكردنم نیە.

سەردەمی تەكنەلۆژیا كە بەسەردەمی خێزانی ناو دەبرێت پەیوەندی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگە نزیك دەكاتەوە بەڵام بەگشتی هەردوو ڕەگەزی نێرو مێ بەوهۆیەوە كۆنتڕۆلیان لەدەستداوە بەشێوەیەكی جیاواز ئالودەی تەكنەلۆژیا بوون تاكی كۆمەڵگە لەخۆشەویستی خێزان دوركەوتۆتەوە.

كەریم عومەر پیشەی دوكاندارە تەمەنی 31 ساڵە ئەو تەكنەتەلۆژیا بەكاریگەری خراپ لەسەر دەروون لێكدەداتەوە دەڵێت” لەڕووی تەكنەلۆژیاوە بەداخەوە بەشێوەیەكی سەیر كاری لەسەر هەردوو ڕەگەز كردووە بۆتەهۆی لێكترازانی تاك لەخێزان ئەمەبە بەدور لەهەموو هەست و زۆزێكی خۆشەویستی هەروەها تەكنەلۆژیا ڕەوشی تاكی خراپ كردووە بەوهۆیەوە چەند كێشەی كۆمەڵایەتی بەدوایی خۆیدا هێناوە.
ئەوەشی وت” مۆدیل زۆر كاریگەری لەسەر گەنج داناوە تەنانەت گەورەش ئەوانەشی تەمەنیان لەسەروو چل ساڵەوەیە بەڵام گەنجەكان زیاتر زۆرتر زۆر گرنگی بە جل و بەرگ دەدەن بەپێی مۆدیل و سەردەم دەكەن بەبێ ئەوەی ڕەچاوی باری دارایی و ڕەخنەی كۆمەڵگە بكەن.

دایكێك ئاشكرایی دەكات دایكێك دەلێت هەموو ڕۆژێكمان جل و بەرگ و مەیكەپ و میكیاژە بەڵام كچەكەم دەڵێت هیچم نیە لەبەریكەم دواتریش شتی بۆ دەكڕم دەڵێت چا چیت بۆ كڕیووم ئەمەش بێتاقەت و بێزارم دەكات لەم دۆخەدا زۆر كاتیش هەیە پارەم پێنیە ئەویش لەهەر بۆنەیەكدا جلی نوێی دەوێت جا جلی كوردی بێت یان مۆدە یان موبایل و میكیا و مەیكەب هتد.

ڕەحمە ساڵح تەمەن 50 ساڵ خاوەنی چوار كچە پیشەی ئافرەتی ماڵە ئاماژەی بەوە كرد” مێردەكەم مووچەی 600 هەزارە بەدوو بۆ سێ مانگ جارێك مووچە وەردەگرێت كەچی كوڕ و كچەكانم ڕەچاوی ئەوە ناكەن كە نیە هەر دەڵێن ئەمە شتی خۆمان دەوێت زەروورین لەفڵانە دوكان لەكاتێكدا ئەو دوكانە شتەكانی بەنرخێكی زۆر بەرز دەفرۆشێت لەبازاڕدا دەسەڵات نیە دەبێت هەرچۆنێك بێت قەرزیشم كردبێت بۆیان بكڕم نامەوێت دڵیان بشكێنم نەوەك شتێك بكەن لەخۆیان.

پەری دەروێش توێژەری كۆمەڵایەتی ڕوونیكردەوە” مۆدیلی سەردەم دوو بابەتە بابەتی مۆدیل و بابەتی پێویست، لەبارەی بابەتی پێویستیەوە ئەوەیە كە لە بابەتی مۆدیل نزیكە، بەشێوەیەكی گشتی بابەتی پێویستی بابەتێكە بەگوێڕەی تواناو پێویستی بۆ پڕكردنەوەی پێویستی ئەولەویاتی پێبدرێت یاخود بەگوێرەی پێویستی دەچێتە بابی زەروریاتەوە.

دەشڵێت” بەڵام مۆدیل و تەكنەلۆژیا چوارچێوەیكی گەورەی هەیە بەراورد بەپێویستی چونكە بەكوێرەی زەمەن دەگوڕێت هەروەها لەمۆدیلدا حەزوو خولیای كەسەكان دەرو دەبینێت بەڵام لەپێویستیدا بەپێی توانای كەسەكە پێداویستیەكەی پڕدەكاتەوە بەڵام لەمۆدیلدا پێویستی بە پڕكردنەوە نیە بەپێی كات دەكرێتە پێویستی لایی ئەو كەسەی ئارەزووی مۆدیل دەكات.

ئەو توێژەرە باس لەوەش دەكات دەبێت تاك خۆی لەگەڵ مۆدیل و تەكنەلۆژیا بگونجێنێت وەك پێویستەیەك سەیری بكات بەشێوەیكی گشتی بۆ پێویستی ژیانی تاك سەیر بكرێت بەڵام ئەگەر زۆرە بۆ تاكەكەش پێویست نەبێت.

وتیشی”ئەم مۆدیل و تەكنەلۆژیایە جاری وەهایە بۆ تاكێك دەبێت بەخوو واسواسی بۆنموونە دو هاوڕێ یەكیان مۆدیلی موبایلەكەی بەرزە ئەوی دیكەیان مۆدیلی موبایبەكەی نزمە ئەمەیان خۆی بەكەمتر دەزانێت لەڕووی مەعریفەوە، هەربۆیە یەكێك لەهۆكارە سلبیەكانی ئەم مۆدیلە ئەوەیە لەڕووی مانای فیكری و ئاستی ڕۆشنبیری دەگرێتەوە كاریگەری هەیە لەلایەكی تریشەوە مادیەوە بەكەسەكانەوە دیارە”.
لەبارەی چارەسەرەوە ئەو توێژەرە وتی” چارەسەر بۆ ئەمە ئاستی ڕۆشنبیری كەسەكان و خێزانەكانە، هەروەها كۆنترۆلی كاتەكانە و دانانی بەرنامەی ڕۆشنبیری دابنرێت ئەمەش چارەسەری تا ڕادەیەك زۆر باشە هەریەكەو لەئاستی خۆی دەست پێبكات بەردەوامی هەبێت زۆر باش دەبێت.