لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر گڵ و بەردی هەسارۆكەی Bennu چیمان پێدەڵێت..؟

ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر

لە چالاکیە ڕۆشنبیریەکانی یەکێتیی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی، بە ئامادەبوونی زۆرێک لە ڕوناکبیران و هاوڵاتیان، کۆڕی ناساندن و بڵاوکردنەوەی دوو ڕۆمانی خاتوو (فەوزییە ساڵح مەنمی ) لە خوێندنەوەی مامۆستایان “یاسین قادر زڕگوێزی” و “مەحمود شێرزاد” لە هۆڵی نووسەران بەڕێوەچوو، دواتر سێ بەرهەمی نووسەر بە دیاری پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

نووسەر فەوزیە ساڵح بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: تاوەکو ئێستا خاوەنی نوسینی ٥٢ نامیلکەو پەرتوکم لەبوارەکانی چیرۆکی پەروەردەیی و رۆمانی مێرمنداڵان و دەرونناسی ونۆتەکانی میوزیک وئینسایکلۆپیدیای مێرمنداڵاندا. ئەمە لە کاتێکدایە سەرتایی نوسینم بە کورتە چیرۆک دەستپێکردووە. لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستادا بەردەوامم لە نوسینی تایبەت بە مناڵان. ماوەی ١٨ ساڵە قەڵەمەکەم و ژیانی نووسینم تایبەت کردووە بە منداڵان، دەمەوێت لەو رێگەیەوە دونیایەکی دیکە بۆ مناڵان بێنمە بوون. ئیدی خۆشەویستیم بۆمنداڵان بەشێوەیەک لادروست بوو کەبوە هۆی ئەوەی دریژە بە چالاکیەکان بدەم و خولی دەرونناسی کەهەشت کۆرس بوو و لەفارسیەوە وەرمگێڕا.

ھەواڵی زیاتر