لە هەولێر فێستیڤاڵی هەنار بەڕێوەچوو

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

فێستیڤاڵی هەنار لە شاری هەولێر کرایەوە. فێستیڤاڵەکە لەپارکی شانەدەرە و بۆ ماوەی ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و لە کاتژمێر ٨ی بەیانی بۆ کاتژمێر ٨ ی شەو کراوەیە. ئازاد محەمەد جوتیارە نموونەییەکە هەڵەبجە بە “ڕۆژنامەی هەولێر”ی ڕاگەیاند: زۆر دڵخۆشم کە لەشاری هەولێرم و فێستیڤاڵیکی لەم شێوەیە بۆ ئێمە جێگای دڵخۆشییە، حەز دەکەم ئەو جۆرە فێستیقاڵە ببێتە کارێک کە لە کوردستان زیاتر بەدیلێک بێت بۆ پشتگیری لە جوتیاران و باخداران، هەنارێکمان هێناوە کە بڕوا ناکەم هیچ وڵاتێک ئەو جۆرە هەنارەی هەبێت، با ئێمەی میللەتی کورد هەناری کوردستانی خۆمان بخۆین، نەک ئێمە پارەکانمان ببەینە دەرەوەی وڵات و هەنارمان بۆ بێنن. جگە لە هەنار، چەندین جۆر بەرووبومم هێناوە لەگەڵ خۆم بۆ ئەم فێستیڤاڵەی هەولێر. هیوادارم خەڵک بێت و ئەو بەرووبوومە جوانانەی وڵاتی خۆی ببینێت

ھەواڵی زیاتر