بە هاوکاری زانکۆ و نەخۆشخانەکان سیستەمێکی تەندروستی دیجیتاڵی دادەمەزرێنرێت

دەستپێشخەرییەکی نوێی داهێنانی لە کۆنفرانسی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ 2023 لە سانفرانسیسکۆ ڕاگەیاندرا بە هاوکاری تاقیگەی میدیای پەیمانگای ماساشوستس بۆ تەکنەلۆژیا، و نەخۆشخانەی بێرمنگهام و ئافرەتان، قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی تولان، و سەنتەری پزیشکی سامسۆنگ. سەرنجی سەرەکی بەرنامەی توێژینەوە نوێیەکە بریتی دەبێت لە لێکۆڵینەوە لە پێشکەوتنەکانی سیستەمی تەندروستی دیجیتاڵی و ڕێبازە داهێنەرەکان بۆ پێشخستنی تەندروستی
.
هۆن باک، جێگری سەرۆک و سەرۆکی تیمی تەندروستی دیجیتاڵی، بەشی ئەزموونەکانی سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس ڕایگەیاند: “دامەزراوە جیهانییە پێشەنگەکان کاردەکەن بۆ پەرەپێدانی داهێنان و توێژینەوەی تەندروستی گۆڕانکاری لە سەرانسەری جیهان بە هاوکاری لەگەڵ سامسۆنگ. جگە لە وەبەرهێنانەکانمان لە توێژینەوەی تەندروستی.

پاتی مایس مامۆستا لە پەیمانگای ماساشوستس بۆ تەکنەلۆژیا و توێژەری سەرەکی هاوکارییەکە، ڕایگەیاند: تێگەیشتنێکی گەشەسەندوو دەبینین کە چۆن خراپی خەو کاریگەری نەرێنی لەسەر تاکەکان و کۆمەڵگا بە گشتی دەبێت، و چارەسەرەکانی بەدواداچوون و چاودێریەکانی ئەو ئامێرانەی لەبەردەکرێن چەندین دەرفەتی ئەگەری پێشکەش دەکەن بۆ باشترکردنی کوالێتی خەومان لە داهاتوودا.

هەستەوەری BioActive ی کاتژمێری گالاکسی بەکاردەهێنرێت، بە هاوکاری لەگەڵ زانکۆی پزیشکی زانکۆی بۆ چاودێری کردنی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
دکتۆر ناسر مەرووش، لێکۆڵەری سەرەکی توێژینەوەکە و بەڕێوەبەری داهێنانی توێژینەوەی تولان بۆ دۆزینەوەی ناڕێکی لێدانی دڵ لە قوتابخانەی پزیشکی زانکۆی تولان ڕایگەیاند: “نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان هۆکاری سەرەکی مردنن لە سەرانسەری جیهاندا. و بە تێکەڵکردنی ئەزموونی بەرفراوانمان لەم بوارەدا لەگەڵ تەکنەلۆژیای هەستەوەرەکان BioActive sensorی سامسۆنگ و شێوازەکانی فێربوونی خۆکاری کە بە داتاکانەوە بەڕێوەدەبرێن؛ ئامانجمان دەستگەیشتنە بە کۆمەڵە داتایەکی گەورە و شاراوە بۆ بەرزکردنەوەی توانای پێشبینیکردنی ئەو کەسانەی کە مەترسی خەواندن لە نەخۆشخانەیان لەسەرە.

سیونگ وو پارک، سەرۆک و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری سەنتەری پزیشکی سامسۆنگ، ڕایگەیاند: ئەم هاوکارییە نوێیە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە لە ڕێگا و سیستەمی نوێ لەوانە تەندروستی دڵ، خەو و هۆشیاری بە بەکارهێنانی داشبۆردەکانی تایبەتمەند و سەکۆی فرە پسپۆڕیی داینامیکی، ئەم هاوبەشییە ئامانجیەتی ئەلگۆریتمێکی تایبەتمەند پەرەپێبدات و سەکۆی تەکنەلۆژیا دروست بکات بۆ پێشکەشکردنی چاودێری کردنی باشتر و پێشکەشکردنی تێڕوانینێکی نوێ لە تەندروستی دڵ، خەو، تەندروستی دەروونی و زۆر شتی تر بۆ بەکارهێنەران”.