ئایا پێشتر ئەم زانیاریانەت زانیبوو لەسەر ژینگە؟

*ئایا دەزانی پاشماوەی پلاستیک مەترسیدارترین جۆری پاشماوەیە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە یەک پارچە پلاستیک ٢٠٠ ساڵ دەخایەنێت تا لە سروشتدا شی دەبێتەوە؟

*ئایا دەزانی هەموو زەویەکانی ناو ژینگە بۆ کشتوکاڵ شیاو نین، تەنها 10%یان دەتوانرێت کشتوکاڵیان بۆ بکرێت؟

*ئایا دەزانی چالاکیی نابەرپرسانەی مرۆڤ بووەتە هۆی کوشتنی ٢٥ بوونەوەری دەریایی دوای لەناوبردنی ٢٧ لەو بەردی مەرجانە کە دەیانپارێزێت؟

*ئایا دەزانی ساڵانە نزیکەی چوار سەد هەزار تۆن پاشماوە و زبڵ لەو نانانت پێکدێت کە فەرەنسییەکان فڕێی دەدەنە زبڵ و خاشاکەوە؟

*ئایا دەزانی ئەندازیاری ژینگەیی لە ساڵی ١٩٠٠ی زایینی وەک جۆرێک لە ئەندازیاری شارستانی پۆلێن کراوە؟
*ئایا دەزانی ئەو حەفتا ملیۆن ئامێرەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ بڕینی چیمەن بەکاردێت یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی ژینگە؟

*ئایا دەزانی ئەو ئیگزۆزەی ئۆتۆمبێل بەرهەمی دەهێنێت نزیکەی ٦٠%ی ڕووبەری ژینگە پیس دەکات؟

*ئایا دەزانی کە ئەیرکۆندیشنەکان ئەو شتە بەرهەم دەهێنن کە بە گازی کلۆر ناسراوە، کە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە بەرپرسە لە فراوانکردنی کونە ئۆزۆن و زیانگەیاندن بە ژینگە؟

  • ئایا دەزانی ساڵانە کارگەکان نزیکەی چوار سەد تۆن پاشماوە دەردەکەن، کە هەموویان لە دەریا و زەریاکان و ئاوەکاندا فڕێدەدرێن؟

*ئایا دەزانی ئەو وزەیەی کە مرۆڤ ئەمڕۆ خەرجی دەکات، حەفتا هێندەی ئەو وزەیە زیاترە کە نزیکەی دوو سەد ساڵ لەمەوبەر خەرجیان کردووە؟

*ئایا دەزانی یەک پاتری نزیکەی یەک گرام جیوەی تێدایە و بەم شێوەیە ٤٠٠ لیتر ئاو پیس و ژەهراوی دەکات؟

*ئایا دەزانی ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن تۆن نەوتی بەرهەم هێنراو لە جیهاندا لە کۆتاییدا دزە دەکاتە ناو زەریاکان؟

*ئایا دەزانی لە هەر خولەکێکدا نزیکەی ١٠٠ دۆنم دارستانی باراناوی دەبڕدرێت؟

*ئایا دەزانی نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن کەس لەسەر ڕووی زەوی دەژین کە دەستیان بە سەرچاوەی ئاوی پاک و خواردنەوە ناگات؟

*ئایا دەزانی بەپێی دوایین ئامارەکان بەکارهێنانی کیسی نایلۆن لە جیهاندا بە نزیکەی ١٦٠ هەزار کیسی نایلۆن لە چرکەیەکدا مەزەندە دەکرێت؟

*ئایا دەزانی زۆرێک لەو وڵاتانەی پلەی گەرمایان بۆ خوار سفر دادەبەزێت، پشت بە بەکارهێنانی ئاوی چەوەندەر و گیراوەی خوێ دەبەستن بۆ ئەوەی ڕێگاکان لە بەستنیان بپارێزن؟
*ئایا دەزانی ساڵانە نزیکەی ٥٠ هەزار جۆری زیندەوەران کە لە دارستانە گەرمەکاندا دەژین بەرکەوتەی لەناوچوون دەبن؟

*ئایا دەزانی ژینگە دابەشکراوە بەسەر بایۆلۆجیدا کە مرۆڤ و ڕووەک و ئاژەڵ و فیزیکی لەخۆدەگرێت کە ئاو و هەوا و پیسی لەخۆدەگرێت.

*ئایا دەزانی خودا ژینگەی بە سیستەم و حیسابێکی دیاریکراو دروست کردووە بۆ ئەوەی مرۆڤ پێکەوە بژی و خۆی لەگەڵیدا بگونجێنێت، بەڵام بە مەبەست و بەبێ مەبەست بووەتە هۆی لەناوچوونی و تێکدانی ڕێکخستنەکەی؟

ئامادەکردنی: ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە