لە ڕێوڕەسمێکدا، کە بەشێک لە سەرمایەداران و ڕۆژنامەنووسان تێیدا ئامادەبوون، دووەمین لقی بڕاندێکی تورکی و جیهانی لەژێر نای (تکە ئەنتاب) لە شەقامی سەد مەتری هەولێر نزیک هۆتێل نۆبڵ کرایەوە.
بڕاندەکە بریتی بوو لە چێشتخانەیەکی مۆدێرن لەسەر شێوازی خواردنگە ناسراوەکانی دەرەوە، کە هەموو خزمەتگوزارییەکی گەیاندن و ئامادەکردنی بۆ ئاهەنگ و بۆنەکان تێیدا بەدی دەکرا، هاوکات لە ڕووی نڕخەوە ڕەچاوی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان کراوە، کە دەتوانن کەشێکی ئارام لەگەڵ بڕاندەکە بەسەربەرن و بە ویستی خۆیان چێژ لە خواردنە تورکیەکان وەرگرن.
عەلی قاوەچی خاوەنی بڕاندەکە لە دیدارێکی ڕۆژنامەنووساندا ئەوەی ئاشکرا کرد، کە ویستی ئەوان قازانج نیە لە پڕۆژەکە، بەڵکو هێنانە ناوەوەی بڕاندە جیهانیەکانە بۆ هەولێر و چێژ وەرگرتنە لە کولتوورێک کە خەڵکی ئەو شارە حەزی پێدەکەن و ئەوەی کە نەشتوانێت بێتە خواردنگەکە دەتوانن بە کەمترین نرخ بگاتە ماڵەکانیان، کە ئەمەش خزمەتگوزارییەکی نوێیە.