شه‌پۆلێكی گه‌رما و خۆڵبارین عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

شه‌پۆلێكی گه‌رما و خۆڵبارین عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتووش پله‌كانی گه‌رما چه‌ند پله‌یه‌ك داده‌به‌زێت.

ده‌سته‌ كه‌شناسی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، شه‌پۆلێكی خۆڵبارین و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما روو له‌عێراق ده‌كات و، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ پارێزگانی عێراق به‌رزده‌بێته‌وه ‌و به‌رزترین پله‌ش له‌ پارێزگای به‌سڕه‌ تۆمار ده‌كرێت كه‌ 50 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت‌.

هاوكات به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی گه‌رمترین رۆژی هاوینی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت كه‌ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌دا پله‌كانی گه‌رما بۆ 50 پله‌ی سیلیزی به‌رز ده‌بێته‌وه‌، كه‌ به‌رزترینیش له‌ كه‌ركووك و ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌بێت كه‌ پێشبینی ده‌كرێت له‌نێوان 50 بۆ 51 پله‌ی سیلیزی دابێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 40 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 39 پلەى سیلیزى

دهۆک: 39 پلەى سیلیزى

کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 40 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 40 پلەى سیلیزى

سۆران: 38 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 45 پلەى سیلیزى