پلە‌كانی گە‌رما بە‌رز دە‌بنە‌وە‌

ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی چوارشه‌م بڵاوی كرده‌وه‌: ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ سێشه‌م لە ناوچەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوای ھەرێم بەڕێژەی 1 تا 2 پلە بەرز دەبێتەوە.

بڵاویشی كرده‌وه‌: خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت 10 – 25 کم/س لە ئاراستەی باشووری رۆژئاوا .

شاره‌زاكه‌ی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

ھەولێر: 36

سلێمانی: 35

دھۆک: 36

ھەڵەبجە: 36

کەرکووک: 38

گەرمیان: 40