سیاسەتی پەروەردەیی ههموو پرەنسیپ و سیاسەتەکانی حکومەت لە بواری پەروەردەدا دەگرێتەوە. هەروەها کۆمەڵێک یاسا و ڕێسا لەخۆ دەگرێت کە ڕێنمایی ئەدای سیستەمی پەروەردەیی دەکەن. لە ڕاستیدا پەروەردە بە فۆرم و ئامانجی جیاواز لە لایەن دامەزراوە جیاوازەکانەوە دەردەکەوێت. بۆ نموونە پەروەردەی فهرمی لە سەرەتای منداڵییهوه، ههر له باخچەی ساوایانهوه تا قۆناغی زانكۆ له خۆدهگرێت؛ بۆیە سیاسەتی پەروەردەیی دەتوانێت ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر پەروەردەی تاكهكان لە هەموو تەمەنێکدا هەبێت. نموونەی ئەو بوارانەی کە لە سیاسەتی پەروەردەییدا باس دەکرێن، بەتایبەتی لە بواری قوتابخانەکاندا، بریتین لە: قەبارە و پانتایی قوتابخانە، قەبارەی پۆل، هەڵبژاردنی قوتابخانە، بەتایبەتکردنی قوتابخانە، بەدواداچوون، ڕاهێنان و بڕوانامەدانی مامۆستا، مووچەی مامۆستایان، شێوازی وانەوتنەوە، ناوەرۆکی مەنهەج، پێداویستییەکانی دەرچوون، وەبەرهێنان لە ژێرخانی قوتابخانەکان و بەهاکان کە چاوەڕوان دەکرێت قوتابخانەکان پشتگیریان بکەن و بیکەن بە نمونەیەکی باش.
هەروەها ئەو پرسانەی لە سیاسەتی پەروەردەییدا دەوروژێن، گرنگی بە کێشەکانی خوێندنی باڵا دەدەن. توێژینەوە جۆراوجۆرەکان بە مەبەستی ئاگاداربوون لە سیاسەتی پەروەردەیی دامەزراوە زانستییەکان و دیسیپلینەکان لە ئاستێکی فراواندا ئەنجام دراون. لەم بوارەدا، توێژەرانی بەتوانا لە گروپەکانی دەروونناسی، ئابووری، کۆمەڵناسی و گەشەپێدانی تاكهكان هاوکاری دەکەن و لەگەڵ قوتابخانەکان و گروپەکانی سیاسەتی پەروەردەیی پێکەوە کاری هاوبهش دەکەن.
یارمەتیدانی داڕێژەرانی سیاسەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ چاکسازی له بواری پەروەردە، بەراوردکردن و شیکاری مهنههج. ئەمەش لەسەر بنەمای چوارچێوەیەک داڕێژراوە کە بۆ شیکردنەوە و بەراوردکردنی ئەو سیاسەتە پەروەردەییانەی لە وڵاتە جیاوازەکاندا بەکاردەهێنرێن. جیهانگیری و داهێنان و گەشەکردن بەشێکی گرنگی سەرمایەی مرۆییە، و سوودی ڕێژەیی زۆرێک لە وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری و گەشەپێدانی ئابووری (OECD) ئەوەیە کە کەسانێکیان هەبێت کە ئاستی لێهاتوویی بەرزیان ههبێت و بتوانن بەپێی شارەزایی زانیاری جیاواز کارێکی بنەمادار بكهن.
دڵنیابوون لەوەی کە پەروەردە و ڕاهێنانهكان، چۆنایهتییهكی بەرزیان هەیە و سیستەمی پەروەردە و ڕاهێنان دەتوانن بەشداری لە گەشەکردن و پیشەدا بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بکەن پەیوەستە بە سیاسەتی پەروەردەییوە. هەروەها حکومەت پێویستی بە هەوڵی بەردەوام هەیە بۆ گونجاندن و باشترکردنی سیستەمی پەروەردەی فهرمی، چونکە پەروەردە یارمەتیدەرە بۆ یهكانگیری کۆمەڵایەتی و باشترکردنی تەندروستی و بەرەوپێشبردنی بەشداری مەدەنی و لایەنە دیموکراسیەکانی دیکەی کۆمەڵگا. بۆیە وەبەرهێنان لەم بوارەدا زۆر گرنگە.
لە نێو ئەو هۆکارانەی کە کاریگەرییان لەسەر وەبەرهێنان لە پەروەردەدا هەیە، سێ ڕەوتی سەرەکی کۆمەڵایەتی-دیمۆگرافی، ئابووری و تەکنەلۆژی ههیه کە ڕاستەوخۆ ئەدای سیستەمی پەروەردە لە قاڵب دەدەن؛ و هەموو جۆرە کاردانەوەیەکی سیاسی دروست دەکەن ئهوانیش بریتیین:
– هۆکاری کۆمەڵایەتی و دیمۆگرافی: کۆچکردن وەک دیاردەیەکی باو بە تایبەت بەرەو وڵاتانی دەوڵەمەند زیاد دەکات. جووڵەی تاک و خێزان و سەرمایەی مرۆیی بەهۆی ئاسانکاری تەکنەلۆژی و بازرگانی و لێهاتوویی زیاتر لە جاران بەدی دەکرێت، هەرچەندە ڕێژەی کۆچبەران لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر جیاوازە، بەڵام بە تێکڕا 11 %ی دانیشتوانی وڵاتان ( (O.ECD) ) لە خەڵکی کۆچبەر پێکهاتوون. ئەم ڕاستییە ئهوه نیشان دەدات کە کۆمەڵگاکان لە گۆڕاندان و لە هەمان کاتدا، ئاماژەیە بۆ زیادبوونی فرەچەشنی لەم وڵاتانەدا. گۆڕانکاری و فرەچەشنییەک کە کاریگەری زۆری لەسەر قوتابخانەکان هەبووە و ناچاری کردوونه بیر لە ڕۆڵی پۆل و مامۆستا و دایک و باوکان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر بکەیەوە جا چ لە قوتابخانە و چ لە کۆمەڵگادا.
-هۆكاره ئابوورییەکان: چالاکییە ئابوورییەکان لەسەر ئاستی جیهان بە قەبارەیەکی بێ وێنە بەیەکەوە گرێدراون و خێراتر لە جاران خەڵک، کاڵا و خزمەتگوزاری پێشکەش دەکەن. قەبارەی بازرگانی جیهانی لە ساڵانی حەفت و ههشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە پانزه هێندە زیادی کردووە، بۆیە ئەم ڕەوتە ئابوورییە یەکگرتووە کاریگەری لەسەر ستراتیژییەکانی کێبڕکێی نیشتمانی، پرۆسێسکردن، دامەزراندن و لێهاتووییەکان هەبووە .
– هۆکارە تەکنەلۆژییەکان: گەشەسەندنی خێرای تەکنەلۆژیا، گۆڕانکاری بەسەر ئەو شێوازانەدا هێناوە کە پێشتر بۆ کارلێککردنمان لەگەڵ کەسانی دیکە و شێوازی پەیوەندیکردنمان. ئەو ناوەڕۆکەی کە بەکارهێنەر بەرهەمی دەهێنێت دهبێته هۆی دهستهبهركردنی هەلومەرجێک کە بەشداری كۆمهڵێ ئەزموون دەکات و ڕۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵ دەگێڕێت. بۆیە پێویستە دووباره مەعریفە و جۆر و سروشتی کۆمەڵگاكهمان پێناسە بكهینهو