كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی Economic Sociology یه‌كێكه له لقه زانستییه هه‌ره گرنگه‌كانی دنیای مۆدێرن، كه فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه كاریگه‌ره‌كان كارله‌سه‌ر دیارده ئابوورییه‌كان ده‌كات. به مانایه‌كی تر هه‌موو ئه‌و دیارده ئابوورییانه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی مۆدێرن هه‌یه، له گۆشه‌نیگایه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه ده‌یخاته به‌ر شیكردنه‌وه. جیاوازی سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵناسیی ئابووری له‌گه‌ڵ زانستیی ئابووری له‌وه‌دایه كه كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی بایه‌خ به‌و ڕۆڵه ده‌دات كه په‌یوه‌ندیی و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئابوورییدا هه‌یانه.
ئه‌و لقه زانستییه زانیاری پێویست و داواكراو له‌باره‌ی ژینگه‌ی چالاكییه ئابوورییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.هه‌روه‌ها هه‌وڵ ده‌دات ڕوونی بكاته‌وه كه یاسا هه‌مه‌چه‌شنه ئابوورییه‌كان له چ هه‌لومه‌رجێكی مێژوویی و بونیادی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
بۆچیی كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی سه‌ربه‌خۆیی له كۆمه‌ڵناسیی و ئابووری وه‌رگرت. هۆكاره‌كانی پشت درووستبوونی ئه‌و لقه زانستییه بریتیی بوو له:
یه‌كه‌م: ئاڵۆزیی و هه‌مه‌جۆریی بابه‌ته لێتویژراوهكانی كۆمه‌ڵناسی و ئابووریی.
دووه‌م: بێتوانایی و نه‌ناسین و ده‌سته‌وه‌ستانی كۆمه‌ڵناس له بنه‌ما ئابووریی و ماددییه‌كانی زۆربه‌ی دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی وه‌ك ده‌سه‌ڵات، هاوكاری و ڕووبه‌رووبونه‌وه، هه‌ژاری و تاوان و بێكاری و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران ….هتد. هه‌روه‌ها ده‌سته‌وه‌ستانی ئابووریزانهكان له هۆكار و فاكته‌ره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی زۆربه‌ی ڕه‌فتاره ئابوورییه‌كانی وه‌ك: په‌ره‌سه‌ندن، به‌پیشه‌سازیبوون و بێكاریی و به‌رخۆری زۆر و …هتد.
مه‌یل و ڕه‌وتی فیزۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تیی به دابه‌شكردنی بابه‌ته‌كانی خۆی بۆ لقه زانستییه كۆمه‌ڵناسییه‌كان و دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه بابه‌تی فیزیۆلۆژیای كۆمه‌ڵایه‌تی پێكده‌هێنن له‌لایه‌ن لقه زانستییه‌كانی وه‌ك كۆمه‌ڵناسیی سیاسیی، كۆمه‌ڵناسیی لادێیی، كۆمه‌ڵناسیی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵناسیی ئابووری ده‌خرێنه به‌ر تویژینه‌وه و شیكردنه‌وه.
سه‌رهه‌ڵدانی كۆمه‌ڵناسیی ئابووری
كۆمه‌ڵناسیی ئابووری له سه‌ره‌تاكانی دامه‌زراندنی تا دنیای مۆدێرن و هه‌نووكه، پڕه له هه‌وراز و نشێو، پڕه له گۆڕانكاری و كاركردن له‌سه‌ر بابه‌تی تازه، ئه‌مه‌ش پتر به‌هۆی گۆڕانی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتووری و ئابووریی سروشتیی كۆمه‌ڵگه مرۆییه‌كانه‌وه‌یه. ئه‌ده‌بیاتی كۆمه‌ڵناسیی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی سێ قۆناغی بۆ وه‌رچه‌رخان و گۆڕانه‌كانی كۆمه‌ڵناسیی ئابووری پێشنیاز و خستۆته‌ڕوو، ئه‌وانیش بر یتیین له:
قۆناغی یه‌كه‌م: ئه‌م قۆناغه له‌ڕووی زه‌مه‌نییه‌وه ساڵانی 1890 تا 1920 ده‌گرێته‌وه و به سه‌ره‌تاكانی كۆمه‌ڵناسیی كلاسیك ناودێر كراوه، به‌تایبه‌ت له‌و سه‌رده‌مه كۆمه‌ڵناسانی ئابووریی وه‌ك (ڤێبه‌ر) و (دۆركایم )و( زیمڵ) ناو و ناوبانگییان ده‌ركردبوو.
قۆناغی دووه‌م: ئه‌م قۆناغه له ساڵانی 1930ه‌وه تا 1960 ده‌گرێته‌وه. له‌م قۆناغه كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی له په‌ل و پۆ كه‌وتبوو، هه‌ر بۆیه كۆمهڵناسانێكی وه‌ك (شومپێتهر) و (كارل پۆلانی) و (پارسۆنز )هه‌وڵیاندا هه‌رچۆنێك بێت، ئه‌و لقه زانستییه له‌سه‌ر پێی خۆی ڕابوه‌ستێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه‌یان به‌ته‌واوی جێی خۆی نه‌گرت، به‌ڵكو كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی نه‌یتوانی هه‌ڵبستێته‌وه و چوارچێوه میتۆدۆلۆژیی و زانستییه‌كه‌ی پتر تۆكمه بكات.
قۆناغی سێیه‌م: ئه‌م قۆناغه له ساڵانی 1970 به‌دواوه چه‌كه‌ره و چرۆی كرد و زیاتر به قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه و كامڵبوونی كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێت. له‌م قۆناغه سنووره ده‌ستكرده‌كانی نێوان كۆمه‌ڵناسیی و ئابووریی وه‌ك زانست به‌ته‌واوی كاڵبووهوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و گفتوگۆ و مشتومڕانه‌وه بوو كه كۆمه‌ڵناسه‌كان رێكیانخستبوو بۆ ئه‌وه‌ی چوارچێوه میتۆدۆلۆژییهكهی ئه‌و زانسته دابڕێژن، هه‌ر بۆیه سۆسیۆلۆژیستیی ئابووری به‌ناوبانگ (سویدبێرگ) پێیوایه له‌م سه‌رده‌مه (جه‌نگی ساردی نێوانی ئابووری و كۆمه‌ڵناسیی كۆتایی پێهات) (swedberg،1990:36). له خواره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌وردی ئه‌و سێ قۆناغه‌شی بكه‌ینه‌وه.
ده‌ركه‌وتنی كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی به‌شێوه‌ی ئه‌كادیمییانه
سه‌ره‌تا له‌ڕووی په‌یدابوونی ئه‌م تێرمه، كۆمه‌ڵناسیی ئابووری، هه‌م له به‌راورد به ئابووری و هه‌م له به‌راورد به كۆمه‌ڵناسی دیارده‌یه‌كی دره‌نگوه‌خت بوو و ده‌بوایه زۆر زووتر ئه‌م لقه زانستییه وه‌ك پێویستییه‌كی ئه‌كادیمی و واقعی ده‌ربكه‌وتایه. ده‌سته‌واژه‌ی «ئابووریی سیاسی» یه‌كه‌مجار له لایه‌ن (دۆمنكرتین) له ساڵی 1615 به‌كارهێنرا. له كاتێكدا وه‌ك ده‌زانین تێرمی «كۆمه‌ڵناسی» یه‌كه‌مجار له ساڵی 1842 به‌كارهێنرا و تێرمی «كۆمه‌ڵناسیی ئابووریش» یه‌كه‌مجار له‌لایه‌ن (ستانلی جۆڤنز) له ساڵی 1879 به‌كارهێنرا (Jovns،1879). هه‌رچه‌نده پێش به‌كارهێنانی تێرمی كۆمه‌ڵناسیی ئابووری چه‌ندین كۆمه‌ڵناس و بیرمه‌ندی تری هه‌ولی شیكردنه‌وه و زانینی كاریگه‌رییه‌كانی ئابووری له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌پێچه‌وانه‌یان دابوو، به‌تایبه‌ت لای( تۆكڤێڵ )و( مۆنتیسكۆ) و (سه‌ن سیمۆن)و( كۆنت )و به‌تایبه‌ت له لایه‌ن (كارل ماركس). به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستپێك و پرشنگی كۆمه‌ڵناسیی ئابووری له‌و سات و كاته له‌پێشچاو بگرین كه (جۆڤنز) ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ی داهێنا، لانیكه‌م به‌ر دوو گرووپ ده‌كه‌وین كه رۆڵیان له فراوانكردن و پهیدابوونییدا هه‌بوو، ئه‌وانیش:
گرووپ یه‌كه‌م: ئابووریزانانی نیوكلاسیكی وه‌ك (جۆڤنز و ڤیكستید).
گرووپی دووه‌م: كۆمه‌ڵناسانی وه‌ك (دۆركایم و زیمڵ و ڤێبه‌ر).
به‌ڵگه‌نه‌ویسته سه‌باره‌ت به داهێنان و به‌كارهێنانی چه‌مكی كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتریش وتمان سه‌ره‌تا لای (جۆڤنز( به‌كارهات به‌تایبه‌ت له كتێبی ئابووری سیاسیی. ئه‌و كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی وه‌ك لقێك له زانستی ئابووری له‌قه‌ڵه‌مدا و له ته‌ك لقه‌كانی وه‌ك ئاماری بازرگانی و تیۆری ماتماتیكی ئابووری و ئابووری سیسته‌ماتیك .. هتد ریزبه‌ندی كرد. نه‌ك ئه‌وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ بیرمه‌ند ی وه‌كوو (جۆڤنز) بۆ كۆمه‌ڵناسیی ئابووری په‌یامێكی مێژوویی له به‌رامبه‌ر زانستی ئابووری دانابوو. هه‌روه‌ها له‌ژێر كاریگه‌ریی گوته و توێژینه‌وه‌كانی (جۆڤنز) و (ئۆگۆست كۆنت)، (ڤیكستید (wicksteed) پێیوابوو «زانستی ئابووری پێویسته وه‌ك نه‌دیمه كۆمه‌ڵناسی كاربكات» (wicksteed، 1934: 783). سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، هه‌ندێ بیرمه‌ند پێیانوایه رۆڵی ئه‌م گرووپه له بیناكردن و داڕشتنی كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی له‌به‌رچاو نه‌گیراوه و دواجار كۆمهڵناسانێكی وه‌ك( دۆركایم) و (زیمڵ) و (ڤێبه‌ر) قۆڵیان لێههڵماڵیی و ئه‌و لقه زانستییه‌یان به گرنگ و هه‌ند وه‌رگرت. گوومان له‌وه‌دانییه كه یه‌كه‌مجار (جوڤنز) ئه‌و چه‌مكه‌ی به‌كارهێنا. به‌ڵام( دۆركایم) و (زیمڵ و( ڤێبه‌ر) شێوه و ناوهرۆكییان پێی به‌خشی به‌تایبه‌ت له ساڵانی 1890 تاكو 1920. به‌درێژایی ئه‌م ماوه‌یه كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی كلاسیك دهرایكهوت به‌تایبه‌ت له كتێبه‌كانی دابه‌شكردنی كاری كۆمهڵایهتییی (دۆركایم )و فه‌لسه‌فه‌ی پاره‌ی (زیمڵ )و ئابووریی و كۆمه‌ڵگه‌ی (ڤێبه‌ر)دا. به‌م چه‌شنه، ده‌كرێ بڵێین ئه‌و سێ به‌رهه‌مه بوونه كۆڵه‌كه و بناغه‌ی كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆمه‌ڵناسانی ئابووریی كلاسیك بریتیی بوو له‌وه‌ی خۆیان به پێشه‌نگ و به‌دیهێنه‌ر و سه‌رمه‌شقی جۆرێك له شیكردنه‌وه ده‌زانی كه پێشتر له‌و بواره‌دا بوونی نه‌بووه. ئه‌م شێوه بیركردنه‌وه و شیكردنه‌وه‌یه پێش هه‌رشتێك شیكردنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵناسییانه بوو بۆ دیارده ئابوورییه‌كان كه ئه‌و بیرمه‌ند و كۆمه‌ڵناسانه‌ی به‌ره‌و چه‌ند پرسێكی سه‌ره‌كی ده‌برد، پرسیارگه‌لی وه‌ك رۆڵی ئابووری له كۆمه‌ڵگه چییه؟ چۆن ده‌كرێ شیكردنه‌وه كۆمهڵناسییهكانی بابه‌ته ئابوورییه‌كان له شیكردنه‌وه ئا بوورییهكانی ئه‌م بابه‌تانه جیا بكه‌ینه‌وه؟ كرده‌ی ئابووری چییه. له‌م ڕووه‌وه، كۆمه‌ڵناسیی ئابووریی ده‌كرێ به‌و جۆره‌ی كه كۆمه‌ڵناسانی كلاسیك لهپیشچاویان ده‌گرت، به‌كارهێنانی ره‌وتی كۆمه‌ڵناسییانه له شیكردنه‌وه‌ی دیارده ئابوورییه‌كان پێناسه بكرێت. هه‌ر بۆیه سوودوه رگرتن له‌م ره‌وته، كه‌م تا زۆر له نێو كۆمه‌ڵناسانی ئابووریی كلاسیكی وه‌ك (ڤێبه‌ر) ببینرێت.
بێگومان پێویسته و ئه‌ملاو ئه‌ولای پێناوێ كه (ڤێبه‌ر) ناسراوترین كه‌سایه‌تیی و بیرمه‌نده له نێو كۆمه‌ڵناسیی ئابوورییدا. ئه‌مه‌ش به‌م هۆیه‌ی كه ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی روو له كۆمه‌ڵناسیی بكات هه‌م وه‌ك ئابووری‌زان و هه‌م وه‌ك ئابووریزانی مێژووگه‌را ده‌ناسرا. له نێو كۆمه‌ڵناسانی ئه‌ڵمانی ئه‌م قۆناغه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له لایه‌ن (ماكس ڤێبه‌ر)ـه‌وه بوو كه هه‌ولیدا په‌یوه‌ندی نێوان كۆمه‌ڵناسی و ئابووریی جێگیر و بینا بكات. له نێو دامه‌زرێنه‌رانی كۆمهڵناسییش تاراده‌یه‌كی زۆر( ڤێبه‌ر) ئه‌و كه‌سه‌بوو كه هه‌موو هه‌وڵێكی دا تاكو بنه‌مایه‌كی تیۆریی رێك‌وپێك و سیستهماتیكانه بۆ كۆمه‌ڵناسیی ئابووری دابڕێژێت.