ئه‌و كچه‌ی له‌ حاجیاوا، خۆی خنكاند، نامه‌یه‌كی كاریگه‌ری جێهێشتووه‌

تاڤگه‌ مسته‌فا، له‌ حاجیاوا، پێش ئه‌وه‌ی خۆی بخنكێنێ، نامه‌یه‌كی كاریگه‌ری جێ هێشتووه‌ و نووسیویه‌تی: من پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ ژێر گڵ، مردنم به‌ چاوی خۆم بینی، به‌و هه‌موو خه‌مه‌ی ئه‌و پێی ده‌دام. ئێستا هێنده‌ ماندووم، كه‌ ناتوانم هه‌ناسه‌ بده‌م، نازانم چ هه‌ستێكم هه‌یه‌‌، به‌ڵام ته‌نیا ده‌مه‌وێ ون بم و نه‌مێنم و له‌م خه‌مه‌ رزگارم بێ. ته‌نیا داوای لێبوردن له‌ دایك و باوكم ده‌‌كه‌م، كه‌ ده‌بمه‌ هۆی ئازار بۆیان، به‌ڵام من به‌وه‌ دڵخۆشترم وه‌ك له‌وه‌ی له‌و ژیانه‌م بژیم كه‌ بڕیاره‌ ئه‌و بۆمی بكات.
ئێوه‌ دوو جوانترین مرۆڤی دنیان، خۆزگه‌ هه‌موو خه‌ڵك ئێوه‌ ده‌بوو، كه‌ خوام بینی هه‌موو شتێك بۆ ئه‌و باس ده‌كه‌م، هه‌موو شتێك، دڵنیات ئه‌كه‌مه‌وه‌ هه‌رگیز لێره‌ دڵخۆش نابی.
پسپۆڕانی ده‌روونی، هه‌میشه‌ دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه‌، خراپترین بژاره‌ له‌ ژیان، په‌نابردنه‌ بۆ خۆكوشتن، كه‌ چاره‌سه‌ری هیچ كێشه‌یه‌ك ناكات. له‌م جۆره‌ دۆخه‌شدا كه‌ له‌ژێر گووشارێكی ده‌روونیی زۆردان، ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌بێ په‌نا بۆ ڕێگه‌چاره‌ی زانستی و یاسایی ببه‌ن.