بۆ یه‌كه‌مجار ئافرەتێک لە چۆمان خولێکی شۆفێری بۆ ئافرەتان ده‌كاته‌وه‌

پەرێشان شێرزاد پیشەی مامۆستایە، باس لەکردنەوەی چۆنیه‌تی ده‌ستپێكردنی خولی شۆفێری بۆ ئافره‌تان له‌قه‌زای چۆمان ده‌كات و ده‌ڵێت: 

لەکاتی چوونم بۆ دەوامی فەرمی خۆم بیرم لە شۆفێری دەکردەوە بە پێوستییەکی سەرەکی ئافرەتانم دەزانی بۆیە بڕیارمدا خولێکی شۆفێری بۆ ئافرەتانی قەزای چۆمان بکەمەوە، سەره‌تا بەشداریم لە خولی ڕاهێنەرایەتی لەناوەندی تۆتاڵی هەولێر كرد و بڕوانامەم لە وەزارەتی ناوخۆ پێبەخشرا. بەهەوڵ و پشتیگری خێزانه‌كه‌م توانیم لە سالی ٢٠١٩ دەست بە یەکەمین کاری خۆم بکەم ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئافرەتان بەشداریان تیداکردو سودمەندبوون لەم خولە، بەم هۆیەشەوە بووم به‌ یەکەمین ئافرەت کە خولی شۆفیری بکەمەوە لەقەزای چۆمان، هه‌روه‌ها به‌هۆی سەرکەوتن لەکارەکەم و خزمەتکردن به‌ ئافره‌تانی چۆمان، لەلایەن ئەنجومەنی گوڵانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستانه‌وه‌ خه‌ڵاتو پێشكه‌شكرا.

سەبارەت بە گرنگی شۆفێری بۆ ئافرەتان، مامۆستا پەرێشان دەڵێت: فێربوونی شۆفیری پێوستیەکی سەرەکی گرنگی ئافرەتە چونکە لەم رێگەیەوه‌ ئه‌و ئافرەتانه‌ی کە کار دەکەن و ئه‌وانه‌ی لەماڵەوەشن بتوانن كارو پێویستیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و سود له‌تواناكانی خۆیان وه‌ربگرن.