ڕائیب جادر – هەولێر
نوێترین توێژینه‌وه‌ی شوێنه‌واری، كه له ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر کراوه، ده‌ری خستووه، كه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ چێشتی لێ ناوە؛ ئه‌مه‌ش زانستی شوێنه‌وارناسی جووڵاندووە و سەری شوێنه‌وارناسانی جیهانی سڕماندووه؛ ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بووچوونەیە كه پێی وا بوو مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ته‌نیا ڕاوی ئاژه‌ڵی كردووه و گۆشتی به خاوی خواردووه.
پێشتر وا بیر ده‌كرایه‌وه كه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ته‌نیا گۆشتی خاوی خواردووه، به‌ڵام توێژینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ زانكۆی كامبریجی به‌ریتانی و به هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌وار ده‌ریان خست كه مرۆڤی نیانده‌رتاڵ ٧٥هه‌زار ساڵ لەمەوبەر چێشتی لێ ناوه؛ له سامپڵهكاندا جۆره خۆراكێكی كوڵاوی بهردەڵاکین دۆزرایه‌وه، ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه دنیای سه‌رسام كردووه.
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، شوێنی ژیانی مرۆڤی نیانده‌رتاڵ، به كۆنترین و گه‌وره‌ترین ئه‌شكه‌وت له كوردستان و عێراق هه‌تا بگره جیهانیش داده‌نرێت، مێژووی ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخی به‌ردینی كۆن و هه‌شتهه‌زار ساڵ پێش زایین؛ ٧١ ساڵه هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌واری له‌و ئه‌شكه‌وته‌دا ده‌كرێت، زانكۆی كۆلۆمبی و كامبرێج تا ساڵی 2021، چوارده مه‌تر قووڵیان كردووه و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه، له توێژینه‌وه‌كاندا مێژووی ٧٥هه‌زار ساڵ پێش ئێستای لێ تۆمار كراوه، یانزە پهیكهرە مرۆڤی نیانده‌رتاڵی لێ دۆزراوەته‌وه، هه‌روه‌ها ساڵی 2022، ١٢٠ سانتیمه‌تری دیكه قووڵ كرا و مێژووی ١١٠هه‌زار ساڵ پێش ئێستای لێ تۆمار كرا.
هه‌ركه‌سێک توێژینه‌وه له‌سه‌ر شوێنه‌وار بكات، ده‌بێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م ئه‌شكه‌وته، دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری له‌نێوچوونی مرۆڤی نیاندهرتاڵیش له‌ڕێگه‌ی شانه‌ده‌ره‌وه پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی شوێنه‌وارییه‌وه زیاتر به دنیای ناساند.
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر، ١٢٢ كم لە باكووری شاری هه‌ولێرەوە دوورە، دەکەوێتە سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر، له به‌رزایی دووههزارودووسهد مه‌تر له قه‌د پاڵی زنجیره چیاكانی برادۆست، به‌رزیی ئه‌شكه‌وته‌كه هه‌ژده مه‌تر و درێژییه‌كه‌ی چل مه‌تر و پانییه‌كه‌ی بیستوحه‌وت مه‌تره، فراوان ده‌بێته‌وه بۆ ناوه‌وه تا ده‌گاته نزیكه‌ی شه‌ست مه‌تر.
ئه‌شكه‌وتی شانه‌ده‌ر تا قه‌د پاڵی چیاكه ئۆتۆمبێلی پێی ده‌گات، دوایی گه‌شتیاران به‌و په‌یژانه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم دروستكراون ده‌چنه نێو ئه‌شكه‌وته‌كه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر رێگاكه شوێنی پشوودان دروست كراوه، وه‌ك دانانی كورسی و چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كی دیكه، له به‌رده‌م ئه‌شكه‌وته‌كه مێژووی ئه‌شكه‌وته‌كه، به چه‌ند تابلۆیه‌ك هه‌ڵواسراوه به زمانی كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی له‌سه‌ری نووسراوه. ساڵانه گه‌شتیارێكی زۆر له هه‌رێمی كوردستان، عێراق و وڵاتانی بیانی، سه‌ردانی ئه‌م ئه‌شكه‌وته ده‌كه‌ن و سه‌رسامن به هه‌ڵكه‌وته‌ی شوێنه‌كه و دیوی ژووره‌وه‌ی ئه‌شكه‌وته‌كه”.